ئەحمەد کایا
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
ئه‌حمه‌د كایای گۆرانیبێژو ئاوازدانه‌رو مۆسیقار، له‌ساڵی 1957 له‌شاری (مه‌لاتیه)ی باكووری كوردستان له‌دایك بووه. دواتر بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ئومێدی ژیانێكی باشتر رووده‌كاته ئه‌ستانبۆڵ. ئه‌حمه‌د له‌ئه‌ستانبۆڵ تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێ. له‌گه‌ڵ سیاسه‌تیش خۆی فێره مۆسیقا ده‌كاو شیعر ده‌نووسێ و له‌پێناوی بژێوی ژیانیشیدا هه‌موو جۆره كارێك ده‌كا، ده‌بێته شۆفێری لۆری و فرۆشیاری گه‌ڕۆك و كرێكار. له‌ساڵی 1985 بڕیارده‌دا یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی بلاوبكاته‌وه، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌ی، شێوازێكی نوێیه ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ن. هیچ ده‌زگایه‌كی هونه‌ری ئاماده‌نابێ هاوكاری بكات. هه‌ڵوێستا ده‌زگاكان ساردی ناكه‌نه‌وه، به‌هاوكاریی دۆسته‌كانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی (مه‌گری بچكۆل) بلاوده‌كاته‌وه‌و ره‌واجێكی باشی له‌لای خه‌ڵكی ده‌بێ، به‌لام حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
گۆرانیبیژی هه‌ژاران ئه‌حمه‌د كایا كه به‌گۆرانییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ده‌بێته گۆرانیبێژی خه‌ڵكی هه‌ژارو كوردی سته‌مدیده‌ی توركیا، گۆرانییه‌كانی به‌چه‌كێك ده‌زانێ له‌دژی بێ دادی و دوژمنانی بوونی كورد‌و به‌وهۆیه‌وه گه‌لێ جار ده‌گیرێ و گۆرانییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن و رێگای گۆرانی گوتنیشی لێ ته‌نگ ده‌كرێته‌وه. له‌ئاداری 1999، كاتێ خه‌لاتی باشترین گۆرانی ساڵ له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وه‌رده‌گرێ، رایده‌گه‌یه‌نێ: (من گۆرانییه‌كی كوردیم له‌ناو ئه‌لبومه تازه‌كه‌م داناوه، چونكه من به‌ره‌سه‌ن كوردم! گومانم نییه گه‌لێ كۆمپانیای مۆسیقا حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌لبومه تازه‌كه‌م بلاوبكه‌نه‌وه! توركیا گرفتێكی هه‌یه به‌ناوی (كوردستان)، له‌به‌رئه‌وه من هه‌رگیز له‌باسكردنی ئه‌م گرفته بۆ ئه‌وانه‌ی دان به‌راستیدا نانێن، ماندوو نابم). دوای ته‌واو بوونی ئه‌م قسانه، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی شۆڤینست هێرشیان كرده سه‌ری و هاواریان كرد: (خاین! بڕۆ ده‌رێ)، به‌لام ئه‌حمه‌د سوورتر بوو. (دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا) له 30ی نیسان تۆمه‌تی (خیانه‌ت له‌نیشتمان)ی دایه پاڵی و له‌هه‌موو لایه‌كی توركیاوه توركه تووندڕه‌وه‌كان هێرشیان كرده سه‌ری و هه‌ندێ رۆژنامه‌و ده‌زگای راگه‌یاندن داوای حوكمی ئیعدامیشیان بۆ كرد، به‌لام ئه‌حمه‌د كایا، بێ‌باك له‌به‌رده‌م یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا ئاماده‌بوو، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه درابوونه پاڵی. له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د كایا چووه ئه‌وروپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا له‌دوا دانیشتنی‌دا، به‌بێ ئاماده‌بوونی، سزای (10) ده ساڵ زیندانی ئه‌حمه‌د كایای دا. له 16ی تشرینی دووه‌می 1999، كاتێ بۆ سازكردنی كۆنسێرت له‌پاریس بوو، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، كۆچی دوایی كرد‌و له‌گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز) به‌خاك سپێردرا، دوای خۆی، (گوڵته‌ن)ی هاوسه‌ری ئه‌لبوومه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی (گوێ بگره ولاته خۆشه‌ویسته‌كه‌م)ی بلاوكرده‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه، به‌شێكه له‌و داكۆكینامه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د كایا له‌به‌رده‌م دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا پێشكه‌شی كرد: (من له‌سه‌ر چه‌قۆ راوه‌ستاوم! كه‌سێك كه له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یدا ده‌جه‌نگێ. ئه‌م داكۆكینامه‌یه‌تان له‌بیربێ... له‌ساڵی 1985 مۆسیقارێكی پیشه‌یی بووم. ژنم هێناوه‌و دوو كیژی حه‌ڤده‌و دوازده ساڵه‌م هه‌یه. سه‌دان سترانم داناوه‌و گه‌لێ ئاوازیشم بۆ كه‌سانی دیكه داناوه. حه‌ڤده ئه‌لبومم بلاوكردۆته‌وه كه چه‌ندان ملیۆن دانه‌یان لێ فرۆشراوه. له‌ولاتانی دنیا كۆنسێرتم كردووه‌و چه‌ند جارێك وه‌ك گۆرانیبێژی ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردراوم. ته‌مه‌نم چل و دوو ساڵه‌و له‌توركیا داده‌نیشم. به‌توركی بیرم كردۆته‌وه‌و به‌توركی نووسیومه‌و به‌توركیش گۆرانیم گوتووه. من مۆسیقارم و هاوولاتییه‌كی ئه‌م دنیایه‌م كه خۆی به‌موڵكی هیچ ناوچه‌یه‌ك نازانێ و هه‌ست و سۆزی رووی له‌مرۆڤه. دڵم ئه‌وه‌نده گوره‌یه جێگای چاكه‌ی گشت زمان و كولتوور‌و باوه‌ڕو گۆرانییه‌كانی دنیای تێدا ده‌بێته‌وه. تۆمه‌تێكم پێوه لكێنراوه كه ژیانی هه‌ڵگێڕاومه‌ته‌وه. تۆمه‌تی خیانه‌ت. پێیان گوتووم كه من كه‌سێكی دووبه‌ره‌كی خواز، ئه‌ڵقه له‌گوێ و بێ ئه‌ده‌ب و بێ ئه‌قڵ و شێتم. ئه‌م سیفه‌تانه تۆمه‌تی كه‌س و گرووپگه‌لێكی ناسراون. روانگه‌و قسه‌ی مرۆڤێك- كه بنه‌مای هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌یه- له‌هیچ ولاتێكی پێشكه‌وتوو و یاسا په‌روه‌ردا به‌تاوان و تۆمه‌ت ناژمێردرێن.
كوردبوون من له‌ئه‌لبوومه تازه‌كه‌مدا گۆرانییه‌كی كوردیم گوتووه، چونكه من كوردم. كلیپیشم بۆ كردووه. باوه‌ڕم وایه كه‌سانێك هه‌ن پێیانخۆشه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانیاندا بلاوی بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن، ده‌بێ گومان له (كورد) بوون و (مرۆڤ) بوونیان بكرێ. ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خاین و دووبه‌ره‌كی خواز‌و دوژمن زانینی من، هه‌ستی سه‌لبی هه‌وادارانم ده‌ورووژێنن و ده‌بنه هۆی جودایی چینایه‌تی و نه‌ژادی، كه‌مینه نین؟ ئه‌و چه‌ند ملیۆن كه‌سه‌ی گوێ له‌قسه‌كانی من ده‌گرن، خه‌ڵك نین؟ من له‌و هۆڵه، به‌بیستنی (خاین، بڕۆ ده‌رێ!)، تووره‌ِ بووم، چونكه ئه‌م قسه‌یه‌م له‌ده‌می كه‌سانێك بیست، هه‌ر كاتێ وشه‌ی (كورد)یان گوێ لێ ده‌بێ، جوێن ده‌ده‌ن. لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم، وازناهێنم تا واقیعیه‌تی بوونی كوردان قبوڵ ده‌كه‌ن. به‌بڕوای من، رێك هه‌ر ئه‌م كه‌سانه بوون كه وشه‌ی (برایه‌تی)یان پێشێل كرد‌و بوونه‌هۆی دروست بوونی درز له‌ناو كولتووری هاوبه‌شی ولاته‌كه‌مان. گه‌وره‌ترین چه‌كی گۆرانیبێژێك گۆرانییه‌كانیه‌تی و من رێگا ناده‌م گۆرانییه‌كانم خراپ لێك بدرێنه‌وه‌و مانایه‌كی دیكه‌یان بۆ داتاشن. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر من بمگوتبا گۆرانییه‌ك به‌زمانی ئیتاڵی ، یان عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ڵێم، ئایا هه‌راو هۆریایه‌كی له‌م جۆره دروست ده‌بوو؟ ئه‌م تۆمه‌ت و سزا خواستنه، به‌رای من هه‌وڵی هه‌ندێ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنییه بۆ په‌یداكردنی شتێك له‌ناو قسه‌كانم، تا زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی لێ دروست بكه‌ن. ئه‌گه‌ر من له‌هه‌موو كۆنسێرته‌كانمدا كه هه‌زاران كه‌س ئاماده‌ی ده‌بن. شتێكم گوتبا و بووبا به‌هۆی دووبه‌ره‌كی نێوان خه‌ڵكی، ئه‌وده‌م ده‌متوانی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ت قبوڵ بكه‌م، به‌لام هیچ نییه... كاتێ وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و شه‌وه له‌لایه‌ن زه‌ینێكی رۆشن و به‌ویژدانه‌وه شی بكرێته‌وه، ئه‌وجا ده‌زانین پیلانێك له‌دژی من به‌ڕێوه‌یه. هونه‌رمه‌ندان له‌هه‌ر جێگایه‌كی دنیابن، یه‌ك زمان و یه‌ك شێوازی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه خۆیان ده‌رده‌بڕن. من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی هه‌واداره‌كانم له‌كۆنسێرته‌كانم به‌نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆم زانیوه. به‌نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌خێرهاتنم كردوون. ئه‌مه بۆته ئاڕمی من و له‌ته‌واوی دیداره ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیشمدا بینیوتانه. ئه‌م ئاڕمه، به‌خێرهاتنێكی هه‌میشه‌ییه‌و له‌هه‌موو دنیادا له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارو هونه‌رمه‌ندو ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزشه‌وه به‌كارده‌هێنرێ. ئه‌م نیشانه‌ی (7)یه، سه‌ره‌تای وشه‌ی Victoria به‌مانای سه‌ركه‌وتنه‌و نابێ به‌دوای مانایه‌كی تردا بگه‌ڕێن.
ده‌ربڕینێكی ئاشكرا خه‌ڵكی ئێمه ده‌بێ تێبگه‌ن كه چه‌ند له‌دنیای ئه‌مڕۆ دوورن، تا نیگه‌رانی دابه‌شبوونی ولات نه‌بن، به‌هۆی گۆرانییه‌كی كوردی. ئه‌و شته‌ی ئه‌وانی تر له‌ژێر لێودا ده‌یڵێن، من به‌هاوار ده‌ریده‌بڕم. ئێمه له‌م ولاته‌دا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر له‌ڕاستییه‌كان بگه‌ین، ژیان و ولاتێكی باشتر‌و پێشكه‌وتووترمان ده‌بێ. وادیاره ده‌بێ من ئیدی له‌گۆڕینی گۆرانییه‌كانم به‌پارێزتربم و له‌ڕاستیدا ئیتر مۆڵه‌تی ئه‌و گۆڕینه بچووكانه‌شم نابێ، به‌لام ئێوه پێتان وایه له‌هه‌لومه‌رجێكی وادا من هه‌ست به‌ئازادیی بكه‌م؟ ئه‌م دادگایه، به‌دروستبوونی، به‌ڵگه‌و مه‌نتیق و حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و هه‌موو یاسا‌و رێساكانی دنیای پێشێل كردووه. من ئیدی ئه‌م ولاته به‌جێ ده‌هێڵم كه من به(دووبه‌ره‌كی خواز)و( خاین) ناو ببه‌ن). ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی ئه‌حمه‌د كایا: (یاخی ده‌بم، ناو: خۆشبه‌خت، گرفتاری ده‌رده‌سه‌رم، سترانی به‌یان، دیواری ئه‌شق، سه‌رده‌مێك دێ، گۆرانییه‌كانم بۆ چیاكان، ده‌ستم لێ مه‌ده ده‌سووتێی، مه‌گری بچكۆل). یاخی ده‌بم وه‌رامیان بۆ ده‌گێڕمه‌وه ئه‌و دایكانه‌ی ده‌ستیان خستۆته سه‌ر دڵیان باسی زیندانه‌كان ده‌كه‌م، له‌ژان ده‌دوێم ئاژاوه‌یه‌ك به‌رپا ده‌كه‌م چونكه له‌وانه ده‌ترسم كه سه‌ریان خستۆته ژێرخاك! یاخی ده‌بم كۆلانه‌كانی پڕماتیك رووت ده‌كه‌مه‌وه پێناوه پیسه‌كانیش ناوه‌كان گۆناكه‌م من شه‌پۆلی ده‌ریای گه‌لم ئه‌و گولله‌یه‌ی پشتی له‌خه‌ڵكه یاخی ده‌بم... هێی دێم باوه‌ڕ بكه‌ن... دێم... هاواره‌كانم به‌رده‌وامن... له‌و چاوانه ده‌دوێم كه خۆیان به‌ده‌مامك شاردۆته‌وه له‌قه‌ده‌غه‌كان و حوكمی دادگا... ناترسم چونكه به‌گازی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌ك شێت بوومه یاخی ده‌بم سوێند بێ به‌خوێن ته‌سلیم نه‌بم... گوڵێكم له‌دارستانی گه‌ل ئێی... حیله‌بازی بێ شه‌ره‌ف من ئه‌و خه‌نجه‌ره‌م شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نێ گولله‌یه‌كی ته‌قێنراوم یاخی ده‌بم! ئایی دێم... باوه‌ڕم پێ بكه‌ن خه‌ڵكینه... دێم!.
فریام كه‌وه نه‌شاخ ده‌ڕمێ، نه ئه‌م دیواره ئاه هه‌ڵده‌كێشم! گریانم دێ! وه‌ره له‌كوێی؟/ پونگه‌كان وشك هه‌لاتوونن به‌هاریش ژاكاوه چۆك داده‌ده‌م! گریانم دێ! فریام كه‌وه، وه‌ره له‌كوێی؟ گوڵم له‌كوێی؟ گیانم له‌كوێی؟ چاوه‌ڕوانم ده‌كه‌ی بمرم. ئه‌و ده‌می دێی؟ ده‌ست به‌سه‌ر بالیفی چۆڵدا دێنم... ئاه هه‌ڵده‌كێشم، ده‌گریم، بگه فریام! سووتام، ته‌نیا خه‌ڵووزم لێماوه چۆك داده‌ده‌م! ده‌گریم، وه‌ره له‌كوێی؟ گوڵم له‌كوێی؟ گیانم له‌كوێی؟ چاوه‌ڕوانم ده‌كه‌ی بمرم ئه‌و ده‌مێ دێی؟
ده‌ڵێن گه‌وره ده‌بی، بچكۆڵ! تۆ نازانی زیندان چییه له‌مانای زه‌ردیی پایزیش ناگه‌ی گریانی من نابینی، له‌كونجی زیندانی ساردوتاریك... ده‌ڵێن گه‌وره ده‌بی، گچكه‌ل ئه‌شق هی منه‌و حه‌سره‌ت هی تۆیه ئێواران به‌دوای تاریكی‌دا ده‌گه‌ڕێن شه‌وه‌كان، ده‌بنه رۆژ، یه‌ك به‌یه‌ك! شه‌وانه به‌دوامدا مه‌گه‌ڕێ له‌تاریكی پڕ له‌ده‌رد مه‌ڕوانه من له‌ناو هه‌تاودا ده‌گه‌ڕێم به‌رۆژی رۆشن، به‌دوامدا بگه‌ڕێ رۆژێك دێ، دێمه‌وه... به‌بارێ خۆشویستن، رامووسان ئێواران به‌دوای تاریكی ده‌كه‌ون شه‌وه‌كان، ده‌بنه رۆژ، یه‌ك به‌یه‌ك
تۆ‌و رۆژان تێپه‌ڕین، سالان رابردن تۆم نه‌بینی، كیژه جوانه‌كه! به‌داخه‌وه بووم بۆ وێنه‌كه‌ی تۆ ماوه له‌دڵدا داخی دووریی تۆ! پرسیم له‌مانگی رووخۆش، هه‌واڵت! یه‌كسه‌ر تووڕه بوو، رووی لێ وه‌رگێڕام به‌لام ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ستێره‌م دواند، یه‌كسه‌ر پێكه‌نی و پێم دا هه‌لًشاخا... شه‌وان كه ئاسمان هێلانه‌ی مانگه تۆوی ژێر زه‌وی زۆر زۆر دڵخۆشن، ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره نه‌گه‌ڕێیته‌وه، سینه‌م پڕ ده‌بێ له‌ده‌ردو ئازار...! خه‌نجه‌ری ئه‌شقم له‌سینگی خۆدا زامه كۆنه‌كان، گڕیان تێبه‌ردام ئه‌گه‌ر كازیوه، نه‌گه‌ڕێیته‌وه بزانه ده‌مرم، ئیتر من فه‌وتام!
ئیدی به‌سه شتێك بڵێ كه نه‌زانم بۆ نموونه (خۆشبه‌ختی)م پێ بناسێنه تاحه‌ز بكه‌ی درۆم بیستن، شتێك بڵێ كه نه‌یزانم سترانێكی نوێ بێژه، باسی لێكدابڕان نه‌كا واز له‌گۆرانییه كۆنه‌كان بێنه له‌و به‌هاره مه‌دوێ كه له‌مێژه نه‌هاتووه! شتێكم پێ بڵێ، نه‌زانم! زۆر بێزارم له‌و هه‌موو چیرۆكه كۆنه فێره پێكه‌نینم بكه شیعرێك بخوێنه‌وه كه شوێن پێی خه‌م، له‌چاوه‌كانمدا جێ نه‌هێڵێ. شتێك بڵێ كه نه‌زانم!.
مه‌رگیش ده‌له‌رزێ له‌و چۆڵه، له‌داریان به‌سته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك چاوی لێكنا ده‌تگوت ده‌چێته خه‌وێكی پڕ له‌خه‌ون. باسرمه‌یه‌ك هه‌ڵی كرد‌و هه‌تا مه‌رگیشی ده‌له‌رزاند ئه‌مه خوێنه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه به‌ده‌نگه سپییه‌كه‌ی- داستانان ده‌بێژێ! چۆكیان دادا ته‌قه‌یان له‌تفه‌نگان هه‌ستاند دڵی بووه لانه‌ی ره‌وه داڵی قوڕقوشم باسرمه‌یه‌ك هه‌ڵی كرد‌و هه‌تا مه‌رگیشی ده‌له‌رزاند! ئه‌وشه‌وه كۆترێك له‌له‌پی ده‌ستیدا، هه‌ڵكوڕما له‌كه‌ی خوێنیش كه‌له‌پچه‌كه‌ی رازانده‌وه -ئه‌مه خوێنی ئه‌وه، كه به‌ده‌نگه سپیه‌كه‌ی- داستانان ده‌بێژێ!.