ئەحمەد مەتەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەحمەد مەتەڕ (بەعەرەبی:أحمد مطر) لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری بەسڕە ، شاعیرێکی دوورە ووڵاتی عێراقیە لە شاری لەندەن لە ئینگلستان نیشتەجێیە ، ئەحمەد هەر لە نەوجەوانییەوە ئەوکاتەی تەمەنی ١٤ ساڵان بووە دەستی بە نووسینی شیعری کردووە وە شیعرەکانی بەر ڕێبازی ڕۆمانتیک دەکەون و شیعری سیاسیش (ڕامیاری) زۆرینەی بابەتەکانی بوون لە شیعردا.

لە وتەکانی ئەحمەد مەتەڕ[دەستکاری]

لە وڵاتان دەسەڵات دز ڕاودەنێت ، کەچی لێرە دز دەسەڵاتە و ئەوانە ڕاو دەنێت کە دزنین!!

بە گژ ژنەکەیدا چوو و گوتی: ئەتۆ دەنگ مەکە
لە منداڵەکەی تێخوڕی و گوتی: ئەتۆش دەنگت ببڕە
دەنگە دەنگتان ئاڵۆزم دەکاو بیرم دەشێوێنێ
وسسەتان لێوە دەرنەیت
دەمهەوێ لەبارەی ئازادی ڕادەربڕینەوە بنووسم!