ئەحمەد موفتی زادە
|
|
ئەم وتارە ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی لەخۆ نەگرتووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەواوی زانیارییەکان. تکایە بە زیادکردنی بەشی ئاماژە بە سەرچاوەکان، یارمەتی ویکیپیدیا بدە بۆ گەشەپێدانی ئەم وتارە. وتارە بێ سەرچاوەکان مشتومڕیان لەسەر دەکرێت و لەوانەیە بسڕێنەوە. |
| لەسەر بێلایەن بوونی ئەم وتارە کێشە ھەیە. وا دیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوە و ھەموو ڕوانگەکانی تێدا نییە. تکایە ئەم وتارە دەستکاری بکەن تا ھەموو بیروبۆچوونەکان لەبەر گرێتەوە. تکایە قسەوباسەکە لە پەڕەی وتووێژدا ببینن. ئەگەر کێشەکە چارەسەر کراوە ئەم پەیامە لە سەرەتای ئەم وتارە لابەن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن هەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارهێنانی ڕێنمایی زۆرتری خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە) تکایە بە دەستکاریکردنی ئەم وتارە هاوکاریمان بکە. لەوانەیە بۆ ئەو مەبەستە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گوونجاوی لەخۆ گرتبێت. |
| ئەحمەد موفتی زادە | |
| لەدایکبوون | ئه‌حمه‌دی مفتی‌زاده ١٩٣3 سنه |
|---|---|
| مەرگ | ١٩٩٣ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسیای تاران |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | مه‌لایه‌تی- حوجره |
| پیشە | حاکمی شه‌رعی پرسه ئایینیه‌کانی خه‌ڵکی سنه |
| بیروڕای ئایینی | ئیسلام |
| هاوسەر(ەکان) | خه‌جیج خانمی موهته‌دی کچی حاجی ره‌حمان ئاغای موهته‌دی |
| منداڵەکان | حه‌مه‌ژیان |
ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده(1993-1933) له زانایانی دینی و تێکۆشه‌رانی ئایینی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران بوو که له ڕۆژھەڵاتی کوردستان چالا کی بووه. ئەو له رێبەرانی به ناوبانگی مه‌زهه‌بی - نه‌ته‌وه‌یی ئیران بوو که ماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه‌کانی هه‌ر دوو رێژیمی پاشایه‌تی و کۆماری ئیسلامی ئێران تێپه ر کرد. له به‌رچاوترین داخوازیه‌کانی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران و ژیاندنه‌وه‌ی شوورا له ناو کۆمه‌لگای زۆرینه‌موسوڵمانی ئێراندابوو.
ژیانی ئیسلامی
موفتی زاده یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که په‌یوه‌ست بوون به بێداری/سه‌حوه/نه‌هزه‌ی ئیسلامی یان به ئیسلامی کردنی ئیسلام(ئیسلامی سیاسی) و هه‌وڵێکی زۆری ده‌دا که له ژێر تیشکی خوێندنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێرانه بۆ ئیسلامی سوننی، ئیسلام له دۆخی کولتور بۆ دۆخی ئیدئۆلۆژی بگۆزێته‌وه، دیاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی هاوکاریی نیزیکی له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی‌دا کرد به‌ڵام دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش وه‌کوو هه‌موو شۆڕشه‌کانی جیهان له پاکتاوکردنی دژبه‌رانی دوای شۆڕش بوو به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێ و له گلاوێژی 1361 له تاران قۆڵبه‌ست کرا و 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر داسپێنراو دواتر 5 ساڵی تریش له گرتووخانه و له ژووره تاکه‌که‌سیه‌کاندا تووند کرا و سه‌ره‌نجام دوای 10 سال زیندان و تووشبوون به چه‌نده‌ها نه‌خۆشی له گلاوێژی 1371 ئازاد کرا و له 21ی رێبه‌ندانی 1371ی هه‌تاوی له نه‌خۆشخانه‌ی ئاسیای تاران کۆچی دوایی کرد.
له ئاخرو ئۆخری ده‌یه‌ی 50ی هه‌تاویدا ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده له ژێر کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیهانی ئیسلامی به‌گشتی‌و هه‌ر‌وه‌ها گووتاری شۆڕشگێڕی ئیسلامیی ئه‌و سه‌رده‌مه له ئێران، "مه‌دره‌سه‌ی قورئان"ی - که دواتر به ناوی مه‌کته‌ب قورئان ناوزه‌د کرا - پێشتر له مه‌ریوان‌و دواتر له سنه به هاوکاری چه‌ند که‌س له مامۆستایانی ئیخوانی دامه‌زراندو داوای ئیسلاحی له بواری فێرکاری‌و راهێنانی دینی‌دا پێشکه‌ش کرد که وا وێده‌چێ کاک ئه‌حمه‌د ده‌یهه‌ویست له‌و مه‌دره‌سانه دا به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕ به تێڕوانینێکی شۆڕشگێڕانه‌ی رادیکاڵ له پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن‌دا، به‌رهه‌م بێنێ، چوونکه ئه‌و له دوای لادانی شۆڕش له ئامانجه‌کانی سه‌ره‌کی خۆی ده‌یگووت که ئینقلاب زۆر خێرا به بێ زه‌مینه‌سازێکی درێژخایه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ش به لاڕێ‌و ئینحراف‌دا ڕۆیی. له‌لایه‌کی‌تره‌وه ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی، به‌رنامه‌ی کاک ئه‌حمه‌د، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و هێڵه گشتی‌یه ده‌رویشت که رابوونی سه‌له‌فی‌گه‌ری (گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلامه پاکه بێگه‌رده‌که‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام‌و خیلافه‌تی راشیده) له سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست دا ته‌رحی کردبوو. له ڕاستیدا گووتاری میللی- مه‌زهه‌بی، کاک ئه‌حمه‌د زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێ‌و ده‌بێ له باسێکی تایبه‌تدا تاووتۆێ بکرێ، به‌ڵام لێره‌وه ئاماژه‌یه‌کی کورت، به گرینگ‌ترین خاڵه‌کانی ده‌ده‌ین:
- زیندوو کردنه‌وه‌ی سیسته‌می شوورا له ئاستی ده‌سه‌ڵات له خواره‌وه بۆ سه‌روه.
- هه‌وڵدان بۆ یه‌کێتی شیعه و سوننه و دوره‌په‌رێزی له ئیختلاف‌و مه‌زهه‌بگه‌رایی.
- رخنه گرتنێکی زانستیانه له سه‌ر مارکسیزم که به نووسینی په‌ڕاوی دیالکتیکی ئیسلامیی ده‌رکه‌وت ئه‌م پیاوه له مارکسیزمناسیندا ده‌ستی هه‌یه.
- ره‌خنه گرتن له دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به گشتیی و به‌تایبه‌ت کۆی ئه‌و شێخ و مه‌شایه‌خه که له ته‌سووف‌و عیرفان وه‌کوو ئامرازێک له ئایین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیه‌کانیان که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت‌و شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و مه‌لایانه‌ی که به باوه‌ڕی کاک ئه‌حمه‌د دینیان به‌و شێوه‌یه‌ی که شیاوه به خه‌ڵک رانه‌گه‌یاندوه‌و چینێکیان به‌دیهێناوه که له ئیسلامی سه‌ره‌تا دا بوونی نه‌بووه و پیاوانێک به ناوی« پیاوی ئایین» نه‌بووه‌و نابێ ببن. (ده‌توانین بڵێین که کاک ئه‌حمه‌د له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له شه‌ریعه‌تی‌و سه‌ید قوتب ته‌ئسیری وه‌رگرتووه)
- گرینگ‌ترین لایه‌نی به‌رنامه‌ی کاک ئه‌حمه‌د، هه‌وڵدانێکی چروپڕی پڕاتیکی ئه‌و بۆ جێگیرکردنی ره‌وشت‌و ئه‌خلاقی ئیسلامی له جێگه‌ی ئه‌خلاق‌و نه‌ریتی ئه‌شرافی و چینایه‌تی.
- دروستکردنی گووتارێکی هاوچه‌شنی شه‌ریعه‌تی به ته‌رحی بیرۆکه‌ی سوننی ئه‌مه‌وه‌ی- سوننی نه‌به‌وی له هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ ته‌رحی شیعه‌ی سه‌فه‌وی- شیعه‌ی عه‌له‌ویی عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
- دیدی ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به مێژوویی ئیسلام‌و ره‌خنه له کرده‌وه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش بۆ وێنه ره‌خنه‌ی تووندی کاک ئه‌حمه‌د له موعاویه‌ی کوڕی ئه‌بووسۆفیان. کاک ئه‌حمه‌د- له ژێر کاریگه‌ری زانای ئیسلامی پاکستانی ئه‌بولئه‌علای مه‌ودودی- پێی وا بوو، ئه‌و خیلافه‌تی کردۆته پاشایه‌تی (ملووکیه‌ت) میراتی.
- له ژێر کاریگه‌ریی مارکسیزم، وه‌کوو پارادایمێکی زاڵی سه‌رده‌م، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو هه‌ژارانه و پڕۆڵتارانه‌ی له ده‌قه ئایینیه‌کان ده‌کردو ده‌یگووت که ئێمه وه‌کوو کورد له دوای شۆرشی 1357، سته‌می چینایه‌تی، مه‌زهه‌بی و میللیمان لێده‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی ئه‌و خوێندنه‌وانه چه‌شنه په‌رچه‌کردارێک بوو به‌رانبه‌ر به چه‌په‌کان که مارکسیزمیان به ده‌وای هه‌موو ده‌ردان ده‌زانێ‌و دینیان به مایه‌ی دواکه‌وتن‌و ئامرازێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی پڕۆڵتاریا ده‌زانێ‌و هه‌ر ئاوه‌ها باوه‌رێکیشیان به چه‌مکگه‌لی نه‌ته‌وایه‌تی، دێمۆکڕاسی، مافی مرۆڤ و... هه‌بووو پێیان وا بوو که ئه‌م چه‌مکانه بۆ چه‌واشه‌کاری و فریودانی خه‌ڵک ده‌کار دێن‌و وه‌کوو ئامرازگه‌لێک، له پێناو ده‌سته‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندی، بۆرژوایه‌کان دان.
له کاتی ده‌سپێکردنیی شۆڕشه سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی 1357ی گه‌لانی ئێران، ره‌وتی مه‌کته‌ب قورئان که هێشتا له ده‌ورانی رێخستنی(تأسیس) خۆی دا بوو و باش سه‌قامگرتوو(استقرار) نه‌بوبوو، به به‌شداریکردن له‌م شۆڕشه‌دا، مه‌کته‌ب تووشی کێشه‌ی سیاسێکی قووڵ بوو. به‌هه‌ر حاڵ تێکه‌ڵاوبوونی کاک ئه‌حمه‌د له ته‌ک کاری سیاسی، وایکرد که نه‌یتوانی ئه‌م ره‌وته ئیسلاحییه رادیکاڵه‌ی خۆی درێژه پێ‌بدا و له ئاکامدا که‌وته زیندان‌و ماوه‌ی ده ساڵان تێیدا ماویه‌وه‌و سه‌ره‌نجام دوای 6مانگ له ئازادبوونی کۆچیی دوایی کرد‌و مخابن پڕۆژه‌ی فیکریه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د که ده‌یتوانی له داهاتووی کوردستان، زۆر که‌له‌به‌ر پڕ کاته‌وه‌و دۆخی شۆڕشگێڕی کاتی تێپه‌ڕێنێ‌و ڕه‌وتی سرووشتی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆی تێپه‌ڕ کا، له حاڵه‌تی دینامیکی و سه‌ییالیه‌ته‌ی خۆی که‌وت‌و لایه‌نێکی ئورتۆدۆکس‌و ئیستاتیکی پیا کرد‌و که‌وته ژێر کاریگه‌ری ژیانی ناله‌بارو پڕ له ئازاری ته‌نیایی ده ساڵ زیندانی کاک ئه‌حمه‌د‌و له ئاکامدا خۆی له عیرفانێکی کۆیی له‌کۆمه‌ڵ‌نه‌بان(عرفان جمعی جامعه‌گریز) به‌ده‌ر له هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێکی فیکری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و ڕۆشنبیری دیته‌وه.
ڕێره‌وان و شوێنکه‌وتووانی موفتی زاده له‌دوای مردنی بوون به دوو تاقم، گرووپێکیان که زۆرینه‌ن، لایان وایه که کاک ئه‌حمه‌د مه‌هدی و ڕێپیشاندراوی سه‌رده‌م بووه و یه‌کێک بووه له‌و (ائمة الهدی/مهدیون)یانه و له هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کانی به‌نی ئیسرائیلی گه‌وره‌تره و پێوه‌ندیی تایبه‌تی له رێگای خه‌ون یان زینده‌خه‌ونه‌وه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه هه‌یه و له ڕیگه‌ی راسپارده‌ی چکۆڵه واته رسالة الصغری وه ته‌بیین و روونکردنه‌وه‌ی ده‌قه ئیسلامیه‌کانی له‌سه‌رده‌می خۆیدا کردوه. ئه‌م باڵه له دوای ئه‌بووبه‌کری سیددیق، کاکه ئه‌حمه‌دیان له هه‌موو هه‌ڤاڵانی پێغه‌مبه‌ر و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیلی پێ هه‌ندتره. گرووپی که‌مینه‌ش وێده‌چی زۆرتر بۆ لای سه‌له‌فیه‌ت دا شکاونه‌ته‌وه و دیارترین که‌سیان حه‌سه‌ن ئه‌مینییه.