ئەحمەد عەلی زەین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد عەلی زەین لەکاتی خوێندنەوەی ڕۆژنامە

ئەحمەد عەلی زێن (ماوەی ژیان: نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی لوبنانیە، لە ٥ی ئازاری ١٩٥٥ لە لوبنان لەدایک بووە، لە کۆتایی ھەشتاکاندا لە ڕۆژنامەکانی لوبنان و وڵاتە عەرەبیەکان کاری ڕۆژنامەنووسیی دەکات و ووتار بڵاودەکاتەوە، بەرنامەیەکی زۆری ڕۆشبیری و سیاسی و مێژوویی و درامای پێشکەش بە ئێزگە و تەلەفزیۆنەکانی وڵاتە عرەبیەکان کردووە، ژمارەیەک کتێبی بەرھەمھێناوە، ھەروەھا شانۆگەری نووسیوەتەوە و ڕۆڵی تیاگێڕاوە. احمد علی الزین لەگەڵ دایک و باوکی لەکەشتوھەوایەکی جووتیاریدا پەروەردەبووە و ھەندێک جار لەنووسینەکانیدا ئەو کەشوھەوایە ڕەنگدەداتەوە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لەشارۆچکەکەی تەواوکردووە، دواناوەندیشی لەشارۆچکەی القبیات تەواوکردووە، لە دارلموعەلمینی ھونەر لە شاری جونییە بەشی مۆسیقای خوێندووە، دواتر لە زانکۆی وێژە و ھونەر لەبەیروت وەرگیراوە و بەشی عەرەبی و شانۆی خوێندووە و لەسالێ ١٩٨١ تەخەڕوجی کردووە، تاماوەیەک وەکو مامۆستای مۆسیقا و شانۆ کاری کردووە پاشان بەیەکجاری خۆی تەرخان کردووە بۆ نووسین و کاری ڕۆژنامەوانی و کارکردن لەتەلەفزیۆن. احمد علی الزین لە ساڵی ١٩٧٨ وە دەستی کردووە بەکاری ڕۆژنامەوانی و سەرەتا وەکو ھەواڵساز لە ڕۆژنامەی النیدائی بەیروتی کاری کردووە و دواتر لە زۆربەی زۆری ڕۆژنامە عەرەبیەکانی بابەتی نووسیوە و بڵاوی کردونەتەوە، یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی گەل، بەدەیان بەرنامەی درامی و ڕۆشنبیری و سیاسی نوسیوەتەوە و ئامادەی کردون و پێشکەشی کردوون، ھەروەھا چەندەھا کاری تەلەفزیۆنی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ وە لەشاشەی کەناڵی ئاسمانی العربیە بەرنامەی روافد ئامادە و پێشکەش دەکات، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڤیستیڤاڵی کەنداو بۆ ئێزگە و تەلەفزیۆن کە لە بەحرەین بەڕێوەچوو بەباشترین بەرنامە ھەڵبژێردراوە و خەڵاتی زێرینی بەدەستھێناوە، وەکو ئەکتەریش بەشداری لەچەندەھا شانۆ و فیلم و ھەڵقە کردووە، لە کۆتایی ھەشتاکانیشوە دەستی کردووە بە نووسینی چیرۆک.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی