ئەبوولقاسم شابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبولقاسم شابی

ئەبوولقاسم شابی نازناوی شاعیری سەوزی لێنراوە، شاعیرێکی تونسی بووە، (ماوەی ژیان: ٢٤ی شووباتی ١٩٠٩ لە شاری تووزر لە توونس تاکوو ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٤) ، ژیانی وەکو دادوەر لەزۆربەی زۆری شارەکانی توونس بەسەربردووە، پیاو چاک و لەخوا ترس بووە، ڕۆژەکانی لەنێوان مزگەوت و دادگا و ماڵەوە بەسەربردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ پزیشک ئاگەداری کردۆتەوە کە توشی نەخۆشی دڵ بووە و خۆی ماندوو نەکات. ابو القاسم الشابی سەبارەت بە دووچاربونی بەنەخۆشی دڵ لەدەفتەری یادەوەریەکانی نووسیوێتی ((ئەوەتا منداڵەکان لەنێو باخەچەکاندا یاری دەکەن، کۆمەڵێ گەنجیش لەنێو سەوزایە جوانەکاندا وەرزش دەکەن، من ھەرگیز ناتوانم وەکو ئەوان بم، چۆن ئەتوانم وەکو ئەوان بکەم لەکاتێکدا پزیشک ئاگەدارمی کردۆتەوە خۆم ماندوو نەکەم چونکە دڵم لاوازە، ئای دڵم تۆ سەرچاوەی ئازا و حەشارگەی خەفەتەکانمی تۆ خەم و خەفەتێکی تاریکیت و دەستت بەسەر ژیانمدا گرتووە)). ابو القاسم الشابی کەوتۆتە گەشت کردن و ھاوینی ساڵی ١٩٣٢ یی لەچاوی پارەکان بەسەربردووە، بۆ ساڵی دواتر ڕۆشتووە بۆ المشروحە کە یەکێکە لەناوچەکانی قوستەنتینییە و ناوچەیەکی شاخاوییە و زۆر دارستانی جوانی تیایە و دڵڕفێنە، بەڵام ئەم گەشتوگوزارەی ھیچ سوودی نەبووە و لە ساڵی ١٩٣٣ تەندروستی زۆر خراپ بووە و بۆ ماوەیەک لەسەر جێگا کەوتووە. فالح الحجییەی شاعیری بەناوبانگی عێراقی دەربارەی ابو القاسم الشابی نووسیوێتی (شاعیرێکی خاوەن ویژدان بووە، ھەرچەندە تەمەنی منداڵ بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڵندبووە و شیعرەکانی ڕۆمانسی بووە، خاوەنی ووشەی سادەیە بەجۆرێک ووشەکانی زۆر لەدڵی خوێنەرانی نزیک بوون، شیعرەکانی دەچێتە نێو دەرونی مرۆڤەوە و ھەموو واتایەکی جوان دەبەخشێ) ابو القاسم الشابی پێنچ شیعری کراون بەگۆرانی یەکێک لەو شیعرانەشی کراوە بە سروودی نیشتیمانی تونس، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٤ لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەنەخۆشخانەی تڵیان لە تونس کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]