ئەبووسەعید ئەبولخەیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبووسەعید ئەبولخەیر
ابوسعید ابوالخیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٧ی کانوونی یەکەمی ٩٦٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Miana لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی کانوونی دووەمی ١٠٤٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨١ ساڵ ژیاوە)
خۆراسان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMiana لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەTheologian، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەmurshid لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەبووسەعیدی ئەبولخەیر (بە فارسی: ابوسعید ابوالخیر)، (٣٥٧-٤٤٠ی کۆچی) لە عارفان و شاعیرانی ناسراوی فارسە. ئەبووسەعید، ھەم لە بواری خواناسیدا زۆر ناسراوە و لە ڕیزی خواناسانی گەورەی ئیسلامیە و ھەم لە بواری شێعردا دەستێکی بەرزی ھەبوە و لە چوارینە نووسە ناسراوەکانی فارسە.

ژیان[دەستکاری]

ئەبوو سەعید لە ساڵی ٣٥٧ی کۆچیدا لە شاری میھەنە لە وڵاتی تورکمانستان لە دایک بوە. لە لای باوکی و زانایانی ئەو شارەدا دەرسی خوێندوە. ھەروەھا سەفەرێکی بۆ شاری نەیشابوور کردوە و لەوێدا چاوی بە زانایان و گەورەپیاوانی ئەو شارە کەوتوە. ئەبووسەعید لە دوا ماوەیەک ڕووی لە ڕێبازی سۆفیان کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین خواناسانی ئەو سەردەمە. لە ساڵی ٤٤٠ی کۆچیدا لە دنیا ماڵئاوایی کرد و ھەر لە میھەنەدا نێژرا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بووسەعید بێجگە لە شێعرەکانی ھیچ بەرھەمێکی نووسراوی لە دوا خۆی بە جێ نەھێشت بەڵام ناوی و قسەکانی لە زۆر جێگەی عیرفانی ئیسلامی و ئەدەبی فارسیدا ھەیە.

ئەو بەرھەمانەی پەیوەندیان بە شێخ سەعیدەوە ھەیە بریتین لە:

  • اسرار توحید فی مقامات شیخ ابی سعید: نووسراوەی محەمەد کوڕی منەووەرە کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە، ئەم کتێبە بە پەخشانی فارسیە و بە سەرھاتەکانی بووسەعیدی تێدایە.
  • رسالە حالات و سخنان شیخ ابوسعید: نووسراوەی ئەبووڕۆح لوتفوڵا کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە
  • شێعرەکانی ئەبووسەعید کە بە فارسین

سەرچاوەکان[دەستکاری]