ئێم ئاڕ ئای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیستەمێکی ئێم ئاڕ ئای ٣ تێسلا، لە جۆری فیلیپس

ئێم ئاڕ ئای یان وێناکردنی زرنگەی موگناتیسی (بە ئینگلیزی: MRI؛ کورت کراوەی ساڕستەی Magnetic Resonance Imaging)، واتە وێنەگرتنی زرنگەی موگناتیسی بریتییە لە شێوەیەک لە شێوەکانی وێنەگری پزیشکی بە یارمەتی ڕێزۆنانسی مەگنەتیکی ناوکی ئەتۆم.

وێنەی ئێم ئاڕ ئای لە دڵ لە کاتی لێداندا

سیستمەکانی ڕۆژی ئێم ئاڕ ئای[دەستکاری]

ئەمڕۆکە زۆربەی سیستەمەکانی ئێم ئاڕ ئای ھێزی مەیدانی ٠/٢، ١، ١/٥، و ٣ تێسلایان ھەیە.

لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکادا تا ٤ تێسلاش ڕی پێدراوە، بەڵام ژوور ٤ تێسلا تەنیا تایبەت بە کاری لێکۆڵینەوەی زانستییە. گەورەترین بەرھەم ھێنەرانی سیستەمەکانی ئێم ئاڕ ئای لە دنیادا بریتین لە کۆمپانیاکانی: زیمێنس (ئەڵمانجی ئی (ئەمریکاتووشیبا (ژاپۆن) و فیلیپس لە (ھۆڵەند).

بەکارھێننەکانی لە بواری پزیشکیدا[دەستکاری]

وێنە گرتن بە زرنگانەوەی موگناتیسی یان(MRI). تەکنیکێکە لە بوارەکانی پزیشکیدا لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە بەکاردێت، MRI ڕێگە بە پزیشکەکان دەدات کە وێنەی دوو دووری بۆ سامپڵە سی دووریەکانی بەشەکانی لەشی مرۆڤیان دەست بکەوێت، MRI لەبواری پزیکشیدا بەخێرای پەرەی سەندووە چونکە MRI وێنەی وردوو روون دەدات کە ھاوبەشی دەکات لە لێکۆڵینەوە جۆرە جیاوازەکانی شانەدا واتە ئەتوانێ لێکۆڵینەوە لە جۆرە جیاوازەکانی شانەکانی ناو لەشی مرۆڤ بکات وەک ماسوولکە شانە دەمارە شانە بەستەرە شانە بەپێی بەکارھێنانە داواکراوەکان،

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی