ئێمیل فۆن بێرینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمیل فۆن بێرینگ
Emil von Behring in 1914
Emil Adolf von Behring لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٥ی ئازاری ١٨٥٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Ławice لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٣١ی ئازاری ١٩١٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٣ ساڵ ژیاوە)
Marburg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەدکتۆرا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەImmunologist، پزیشک، non-fiction writer، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس، بەکتریاناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Charité
  • University of Halle-Wittenberg
  • University of Marburg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرElse von Behring لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (١٥٠٬٧٨٢ کرۆنی سوێدی، for his work on serum therapy, especially its application against diphtheria, by which he has opened a new road in the domain of medical science and thereby placed in the hands of the physician a victorious weapon against illness and deaths.، ١٩٠١)
  • Fellow of the American Academy of Arts and Sciences
  • Honorary Doctorate from the National Autonomous University of Mexico (١٩١٠)
  • honorary doctor of the University of Halle-Wittenberg
  • Cameron Prize of the University of Edinburgh لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئێمیل ئادۆڵف فۆن بێرینگ (بە ئاڵمانی: Emil Adolf von Behring) (ماوەی ژیان: ١٥ی ئازاری ١٨٥٤ تاکوو ٣١ی ئازاری ١٩١٧) پزیشکێکی ئاڵمانی بووە و یەکەم کەس بووە کە خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ١٥ مارسی ساڵی ١٨٥٤ لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایک بووە، ھەر بۆیە نەیتوانیوە بچێتە زانکۆ و بەناچاری لە ساڵی ١٨٧٤ پەیوەندی بە ئەکادیمیای زانستی پزیشکی سەربازییەوە کردووە لە بەرلین، ئەمەش ڕێگای بۆ خۆشکردووە درێژە بەخوێندن بدات لەبواری پزیشکیدا بەڵام بەرامبەر بەوەی ماوەیەکی زۆر لەخزمەتی سەربازیدا بمێنێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٧٨ تەخەڕوجی کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک خزمەتی سەربازی کردووە. بھرنگ کاتێک کەسەرباز بووە لە پۆڵەندا گرنگی بەخوێندنی نەخۆشییەکانی گەدە داوە، لە ساڵی ١٨٨٨ کاتێک کە گەڕاوەتەوە بۆ بەرلین بووەتە قوتابی ڕۆبێرت کوخ و لەتوێژینەوەکانیدا یارمەتی داوە و بۆ ساڵی داھاتوو گۆازراونەتەوە بۆ پەیمانگای نەخۆشییەکانی گەدە و لەوێ بۆل ئرلیخی ناسیوە کە زانایەکی شارەزابووە لەو بوارە و بە ھەرسێکیانەوە تیمێکی زانستی نموونەییان پێکھێناوە، لە ساڵی ١٨٩٤ وەکو مامۆستا لە زانکۆی ھالە کاری کردووە و لە ساڵی داھاتوودا وەکو مامۆستا لە زانکۆی ماربۆرگ دامەزراوە و تا دوا تەمەنی ھەر لەو پلەیەدا ماوەتەوە. لە دیارترین کارەکانی بھرنگ توێژینەوکانێتی لە بواری نەخۆشی بەکتریا و سیل و لە ساڵی ١٩٠١ تەنانەت بۆ زانکۆش نەرٍِۆشتووە و ھەموو کاتەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دیراسەکردنی نەخۆشی سیل و لە ساڵی ١٩٤١ چەند تاقیگەیەکی لە ماربۆرگ کردووەتەوە بەمەبەستی بەرھەمھێنانی چەند کوتانێک، ھەروەھا لە ساڵی ١٨٩٢ وە بۆ ساڵی ١٩٠٦ چوار کتێبی گەورەی بەرھەمھێناوە. بھرنگ لە ساڵی ١٩٠١ خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشکیدا وەرگرتووە و جۆرەھا خەڵاتی دیکەشی لەلایەن فەڕەنسا و ئیتاڵیا و تورکیا و مەجەڕ و ڕوسیا و تورکیا و ڕۆمانیا و ئەڵمانیاوە پێبەخشراوە، لە ٣١ مارسی ساڵی ١٩١٧ لەشاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]