ئێل گرێکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی دەرھێنانی جلەکانی مەسیح

ئێل گرێکۆ(بە ئیسپانیایی: El Greco) (١٥٤١- ١٦١٤) شێوەکاری بەناوبانگی سەدەی شانزە و حەڤدەی ئیسپانیایە.

ژیان[دەستکاری]

سەبارەت بە ژیانی منداڵیی زانیاری زۆر کەمە. لە کرێتدا لە دایک بوو. لەوانەیە باپیرانی لە دوای ئەوەی کە ئەستەمووڵ کەوتە دەستی موسڵمانەکان لەوێوە چووبێتن بۆ کرێت لە یۆناندا (1433). دواتر ڕۆشت بۆ ڤێنیز کە لەوێ مەشقی شێوەکاری بکا. لە بەردەستی تیسییەندا (تیتان) شاگردیی کرد. دواتر ڕۆشت بۆ ڕۆم، دوای ئەوە بۆ مادرید بۆ لای فیلیپی دووھەم. لە ساڵی ١٦١٤دا لە تۆلێدۆدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەکەی[دەستکاری]

لەکرێت خۆی بەخۆی دەگوت کیریاکۆس سیۆتۆکۆپۆلۆس- واتە کوڕە خوداییەکە. لە ئیتالیادا بە ناوی دۆمێنیکۆ سیۆتۆکۆپۆلۆسـەوە بانگ دەکر؛ لە ئیسپانیادا بە دۆمینگۆ تیۆکۆپۆلی؛ لە ئیمزاکەیدا کە بە ئەلفوبێی یۆنانی دەیکرد ناوی خۆی ئاوەھا دەنووسی دۆمێنیکۆس تێوتۆکۆپوولۆس؛ بە تێپەڕبوونی زەمەن ناوەکەی کورتەوە بوو و پێی دەوترێ ئێل گرێکۆ، ئەمە نازناوێک بوو کە لە ئیسپانیادا پێی درا (ئێل گرێکۆ بە زمانی ئیسپانیایی واتە پیاوە یۆنانییەکە).

کارەکانی[دەستکاری]

بەناوبانگترین کارەکانی بریتین لە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 380– 384, World Library, Inc., USA.