ئێلکلاسیکۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کلاسیکۆی ئیسپانیا (بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان هەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا هەیەکە لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بەرشەلۆنە دەوترێت ، مێژووی ئەم یاریە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەها جار چۆتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەهۆی کێشەی سیاسی هەردوو شاری بەرشەلۆنا وە مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێت هەرێمی کەتەلۆنی وە شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتۆتە نێوان هەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی

مێژووی کێبڕکێی هەردوو یانەکە[دەستکاری]

هه‌رله‌سه‌ره‌تاکانی تۆپی پێی ئیسپانیاوه‌ هه‌ردوویانه‌{ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنا} نوێنه‌ری هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا{ناوچه‌ی ره‌گه‌زی ئیسپانیه‌کان} و ناوچه‌ی که‌ته‌لۆنا{که‌ته‌لۆنیه‌کان} بوون، له‌هه‌مان کاتدا هه‌ردوو ناوچه‌ بۆ خۆیان به‌دوو ئاڕاسته‌ی شارستانێتی و زمانی جیاواز ده‌ڕۆن. ئه‌م دیارده‌ وه‌رزشیه‌ کارێکی زۆر گه‌وره‌ی کردۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م ووڵاته‌.

فڕانکۆی سەرۆکی پێشووی ئیسپانی

ڕیاڵ مه‌درید یانه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حوکمه‌ت و خێزانی مه‌لیکی ئیسپانیه‌ و زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ لایه‌ن گریان لێده‌کرێت و به‌ته‌یبه‌تیش له‌ کات و سه‌رده‌می فرانکۆیست ئیرا که‌ ڕابه‌رایه‌تی سوپای ناوه‌ڕاستی ئیسپانیای ده‌کرد.

ئیسپانیا له ‌سه‌رده‌می فرانکۆیست له‌ نێوان دووناوچه‌دا دابه‌ش بوو ناچه‌ی ئیسپانی نشینه‌کان و ناوچه‌ی که‌ته‌لانه‌کان وه‌ هه‌روه‌ها ئیسپانیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی ناو خۆی ده‌رۆیش ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش بوون به‌به‌شێك له‌و شه‌رو ئاژاوه‌ی نێوان حوکمه‌ته‌ دیکاتۆره‌که‌ی فرانکۆیست و دیکاتۆره‌کانی پاش ئه‌و له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری ئیسپانای، حوکمه‌ته‌کانی ئیسپانیا زیاتر لایه‌ن گری مه‌دریدیان ده‌کرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ بنکه‌ی{به‌یسی} دامه‌زراندنی پارته‌ جیاکان به‌ته‌یبه‌تیش پارتی سۆسیالیستی ئیسپان بوو، مه‌دید بوو به‌ بنکه‌یه‌ك فکره‌ تازاکانی جیهانی وه‌ك{کۆماریسم، فیدارالیسم، ئه‌نارچیسم، سایندیکلالیسم، وه‌ هه‌روه‌ها کۆمۆنیسم} له‌ هه‌مان کاتدا که‌ته‌لۆنا یان بڵێین هه‌رێمی به‌رشه‌لۆنا هه‌رێمێکی فاشیۆن له‌ بواری جل و به‌رگ و نیگار کێشان بوو وه‌ ئاو هه‌وا سه‌رنج ڕاکێشه‌که‌ی.

له‌دوایدا و له‌سه‌رده‌می حوکم ڕانی فرانسیسکۆ فرانکۆدا بلوگرانیه‌کان توانیان شوین پێی خۆیان له‌ گه‌ڵ حوکمه‌ته‌ دیکاتۆره‌که‌ی فرانکۆدا به‌هێز بکه‌ن و زیاتر له‌ یانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌بێت. له‌ ماوه‌ی شه‌ری ناوخۆی ئیسپانیا هه‌ردوو سه‌رۆکه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید{جۆسیف ساینۆڵ و ره‌فایه‌ل سانچێز گۆره‌یه‌} توشی گێره‌و کێشه‌ی زۆر بوون له‌سه‌ر ده‌ستی لۆس ناشیۆنالیست.

له‌ ١٩٥٠ دا هه‌ردوو یانه‌ موونافه‌سه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر یاریزانی به‌ناو بانگی ئه‌رجه‌نتینی که‌وته‌ به‌ینیان، دی ستیفانۆ گرنگی هه‌ردو یانه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاکێشابوو ئه‌و کات یاری بۆیانه‌ی دیپۆرتیفۆ لۆس میلۆناریۆ له‌ بۆگۆتا ده‌کرد هه‌ردوو یانه‌ زه‌میان له‌سه‌ر یه‌کتری ده‌کرد کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو هه‌ردوو یانه‌ خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانی دی ستیفانۆ بۆنده‌که‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ره‌فز کرده‌وه‌و ڕووی کرده‌ یانه‌ی ڕیال ئه‌وکات به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی دا له‌رێگه‌ی فرانکۆوه‌ کارێك بکات وه‌ مه‌دریدیش به‌رهه‌ڵه‌ستی کرد به‌ دانی پاره‌و ئاماده‌کردنی خۆبه‌ش.

دی ستیفانۆ له‌یه‌كه‌م یاریدا به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ دووگۆڵی بۆ مه‌درید تۆمار کرد، وه‌ هه‌روه‌ها ڕیال له‌گه‌ڵ ستیفانۆ 5 نازناوی ئه‌وروپی به‌ده‌ست هێنا.

له‌ساڵه‌کانی ١٩٦٠ دا هه‌ردوو به‌رهه‌ڵه‌ستی کار گه‌یشتنه‌ قۆناغه‌کانی یاریه‌ ئه‌وروپیه‌کان وه‌ هه‌ردوو یانه‌ دووجار به‌یه‌ك گه‌یشتن ئه‌ویش له‌ جامی ئه‌وروپادا بوو که‌ ڕیال مه‌درید 1960ی برده‌وه‌ و به‌رشه‌لۆناشه‌ ١٩٦١ ،جارێکی تر هه‌ردوو یانه‌ له‌جامی چامپیۆن لیگدا به‌یه‌ك گه‌یشتن ئه‌ویش سالی 2002 بوو مه‌درید به‌رشه‌ی دا به‌زه‌ویدا و گه‌یشته‌ یاری کۆتای و جامه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا.

له‌هه‌مانکاتدا هه‌ردوویانه‌ کێشه‌یه‌کی تر له‌به‌ینیاندا هه‌یه‌ ئه‌ویش یه‌کێکی تره‌ له‌ گه‌رم که‌ره‌وه‌ی کلاسیکۆ و خۆش کردنی ئه‌م یاریه‌ له‌ ئیسپانیا ئه‌و کێشه‌یه‌ بریته‌ له‌ ڕفاندنی یاریزانه‌ به‌ناو بانگه‌کانی یه‌کتری به‌تایبه‌تیش یانه‌ی ڕیال که‌ لایه‌نی ئابووری باشتره‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی رفاندنی یاریزانه‌ به‌ناو بانگه‌کانی به‌رشه‌ی داوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلاری سه‌رف کردووه‌، له‌ساڵی 1988 دا بێن شۆسته‌ری له‌بەرشه‌لۆنه‌وه‌ رفاند وه‌ له‌ساڵی ١٩٩٤ دا یاریزان مایکڵ لاودرۆپیشی برده‌ ڕیزه‌کانی پاشانیش ساڵی ٢٠٠٠ لیوس فیگۆی پورتوگالی برده‌ ڕیزه‌کانی به‌رامبه‌ریش به‌رشه‌لۆنه‌ لیوس ئه‌نریکی له‌ساڵی ١٩٩٦ دا له‌ده‌ستی مه‌دریدیه‌کان فراند و پاشانیش کابتنی شین و سووری کرده‌ باڵه‌کانی.

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیڕیال مەدرید


ڕیال مەدرید (بە ئیسپانی:Real Madrid Club de Fútbol) یانەیەکی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییە بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاهانە یان مێرەنگی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و هەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیهان، یانەی ڕیال مەدرید ٣١ جار خولی ئیسپانی بردۆتەوە (ڕیکۆرد)، و ١٨ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردۆتەوە و ڕیکۆردێکی تریشی تۆمار کردووە بە بردنەوەی ٩ خولی پاڵەوانانی ئەوروپا. و لە ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ڕیال مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) هەروەها ڕیال مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەوروپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزوتنەوەی یانە ئەوروپییەکان. یانەکە هەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام ئەدات و، ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیهان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەهەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات. لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢. و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیال مەدریدی هەڵبژارد بە "باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا". یانەی ڕیال مەدرید بە گەورەترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا. و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا بە پێی بودجەی ساڵانە.

بەرشلۆنە[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکییانەی بەرشەلۆنە


بەرشەلۆنە یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە لەناسراوترین یاریزانانی ئێستا مێسی و ئەنێستا و چاڤیە یانە ،، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە لەڕێکەوتی ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا ،،تاکە ڕکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی ڕیال مەدریدە ئەویش بەهۆکاری جیا جیا ی وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مینی زاینی کاتێک (( خوان گامبز )) له‌ گه‌ڵ هاورێکانی یاری تۆپی پێیان ده‌کرد له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا له ‌‌ساڵی ١٩٨٩ خوان گامبز بریاریدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دروست بکات پێکهێنه‌ری یانه‌که‌ پیاوی سویسری به‌ناوبانگ (هانس گامبز)بوو که‌وا توانی گشت وه‌رزشه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ کۆ بکاته‌وه‌

سەرژمێری و دەستکەوتەکان[دەستکاری]

لەمێژووی کلاسیکۆدا تا ئێستا هەردوو تیپ ٢١٦ یاریان کردووە هەردوو تیپ یەکێ ٨٦ جار سەرکەوتنی بەدەست هێناوە وە ٤٦ جاریش بەرامبەر بوونە ، یانەی ڕیال مەدرید توانیویەتی ٣٦٥ گۆل تۆمار بکات وە یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی ٣٥٤ گۆل تۆمار بکات

درێسی هەردوو تیپ
گرتەیەک لەیاری کلاسیکۆ ی ساڵی ٢٠٠٩.

سەرژمێری یارییەکان بەپێی خوولەکان[دەستکاری]

پاڵەوانیەتی ژمارەی یاریەکان بردنەوەی ڕیال مەدرید بردنەوەی بەرشلۆنا بەرامبەر بوون ژمارەی گۆلەکانی ڕیال مەدرید ژمارەی گۆلەکانی بارشلۆنا
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٨ ٣ ٢ ٣ ١٣ ١٠
خوولی ئیسپانی ١٦٤ ٦٩ ٦٤ ٣١ ٢٦٦ ٢٥٦
جامی شای ئیسپانیا ٣١ ١٠ ١٥ ٧ ٥٩ ٦٣
جامی سووپەری ئیسپانیا ١٢ ٦ ٤ ٢ ٢٥ ١٧
جامی خوول ٨ ٠ ٣ ٥ ٨ ١٣
کۆی گشتی ٢٢١ ٨٨ ٩٢ ٤٦ ٣٧١ ٤٠٣

یاریەکان لەیاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ[دەستکاری]

لەیاریگای یانەی شاهانە ڕیال مەدرید ناسراو بە سانتیاگۆ بەرنابیۆ ئەنجامی یاریەکان بەم شێوەیە یە :

  • کۆی یاریەکان: ٨٣
  • بردنەوەی ڕیالمەدرید: ٥١
  • بردنەوەی بەرشلۆنە: ١٧
  • بەرامبەر بوون: ١٥
  • کۆی گۆلەکانی ڕیال مەدرید: ١٧٠
  • کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە : ٩٤

یاریەکان لەیاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

لەیاریگای یانەی کەتەلۆنی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یاریەکان بەم شێوەیە یە :

  • کۆی یاریەکان: ٨٣
  • بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
  • بردنەوەی ڕیال مەدرید : ١٩
  • بەرامبەر بوون: ١٦
  • کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە : ١٦٥
  • کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧

زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ[دەستکاری]

  • ئەلفریدیۆ دیستیڤانۆ بە تۆمارکردنی ١٨ گۆل گۆلکاری مێژووی یاریەکانی کلاسیکۆیە

یاریکردن بۆ هەردوو لا[دەستکاری]

لویز فیگۆ ئەو یاریزانەی بە هەردوو تیپ یاری کردووە

ئەو یاریزانانەی کە بۆ هەردوولا یاریان کردووە ، وە ئەم یاریزانانە زۆرینەیان بە خاین لەلایەن هاندەرانی پێشوویانەوە ناونراون

  • ئەلفۆنسۆ ئەلبارێز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٢
  • لوسیانۆ لیزارگا (لە ڕیال بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٠٥
  • چارلز والیز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
  • خۆزێ کویرینتی (لەبەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
  • دووبارە ، ئەلفۆنسۆ ئەلبارێز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩١١
  • ئەلسینۆ کۆمامالا (لە بەرشە بۆ ڕیال) لەساڵی ١٩١١
  • واڵتەڕ ڕۆزێسکی (لە بەرشە بۆ ڕیال) لەساڵی ١٩١٣
  • ڕیکاردۆ زۆمێڕۆ (لە بەرشە بۆ ئیسپانیۆڵ ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٠
  • جۆزێپ سمیتەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٢
  • هیلارۆ (لەڕیال بۆ ڤاڵەنسیا ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٣٩
  • ئەلفۆسۆ ناڤاڕۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٥٠
  • جەستۆ تێسادا (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦١
  • خیسۆس ماریا پێرێدا (لە مەدرید بۆ سیڤیلیا ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٦١
  • دی ماسیدۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٢
  • فێرناند (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٥
  • لۆچیان مۆلەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ١٩٦٥
  • ئەمادۆر (لەڕیال بۆ هێرکولەس ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٨٠
  • بێرنەرد شۆستەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٨٨
  • لویز مێلا ساڵی (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٠
  • فرناندۆ نادۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٢
  • جۆرج حاجی (لە ڕیال بۆ بریتچیای ئیتاڵی ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٩٤
  • جۆلێن (لە ڕیال بۆ لۆگۆنریز بۆ بەڕشە) ساڵی ١٩٩٤
  • مێچێل لۆدرەپ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٤
  • ڕۆبەرت پریسینچی (لە ڕیال بۆ ڕیالئۆڤیدۆ ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٩٥
  • میگێل سۆلەر (لە بەرشە بۆ سڤیلیا ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٥
  • لویز ئیریکی (لە مەردید بۆ بەرشە)ساڵی ١٩٩٦
  • لویز گارسیا لارا (لە مەدرید بۆ ڕیال مۆلکاتۆ بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٩٩
  • لویس فیگۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٠
  • ئەلبێرت کالادیز (لەبەرشە بۆ سێلتا فیگۆ بۆ ڕیاڵ)ساڵی ٢٠٠٠
  • ئەلفۆزۆ پیرێز (لە مەدرید بۆ بیتیس ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ٢٠٠٠
  • ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی (لە بەرشە بۆ ئینەرمیلانی ئیتاڵی ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٢
  • ساموێڵ ئیتۆ (لە ڕیال بۆ مایۆرکا ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ٢٠٠٤
  • خاڤیر ساڤیۆلا (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]