ئێروین ڕۆمل

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ئێروین ڕۆمل
Bundesarchiv Bild 146-1973-012-43, Erwin Rommel.jpg
لەدایکبوون ١٥ی نۆڤەمبەرى ١٨٩١ز
شارۆچکەی هایدینهایم
مەرگ ١٤ی ئۆکتۆبەرى ١٩٤٤
هۆکاری مردن خۆى کوشتووە بە گازى سیانیدى کاربۆن
نەتەوە ئەڵمانیی
ناسراو بە هۆی ڕێوی بیابان
هاوسەر(ەکان) هاوسەرێک بە ناوی لووسی
منداڵەکان کوڕێک بە ناوی مانفرێد
واژوو
Erwin Rommel Signature.svg



ناوەرۆک

[دەستکاری] ئێروین ڕۆمل

ئێروین ڕۆمل (نووسینی بە لاتینی Erwin Johannes Eugen Rommel) لە بەروارى ١٥ نۆڤەمبەرى ١٨٩١ز لە شارۆچکەى هایدینهایم لە دایک بووە کە نزیک شتوتگارتى ئەڵمانییە، ئێروین ڕۆمل ناسراو بووە بە ڕێوى بیابان وە دائەنرێت بە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانى شەڕى بیابان، پلەى موشیرى وەرگرتوە لە کاتى جەنگی دووەمى جیهانیدا لە باکورى ئەفریقیا. لە بەروارى ١٤ ئۆکتۆبەرى ١٩٤٤ بە گازى کوشندەى سیانیدى کاربۆن خۆى کوشتووە.

[دەستکاری] گەشەکردنى

ئێروین ڕۆمل لە ساڵى ١٨٩١ ز لە شارۆچکەى هایدینهایم لە خێزانێکى پڕۆستانتى لە دایک بووە. ڕۆمل پەیوەندى کرد بە فەوجى پیادەى بیست و چوارەوە وەکو ئەفسەرى پلەدار لە ساڵى ١٩١٠ دا. ڕۆمل هەر لەوکاتانەدا بە خێزانەکەى گەیشتوە کە ناوى لوسى یە و هاوسەریەتیان ئەنجامداوە لە بەروارى ٢٧ ئۆکتۆبەرى ١٩١٦ دا لە ناوچەى دانزیغ لە وڵاتى پۆڵەندا. کوڕێکیان هەبووە بە ناوى مانفرێد لە بەروارى ٢٤ دیسەمبەرى ١٩٢٨ دا.

[دەستکاری] ژیانى سەربازیى

ئێروین رۆمل سەرکردەى هێزەکانى ئەلمانیا لە باکورى ئەفریقیا ساڵى ١٩٤٢

ئێروین ڕۆمل لەگەڵ هاوکارانی

ڕۆمل وەکو مولازم کارى کردوە و شەڕى کردوە لە فەرەنساو ڕۆمانیا و ئیتالیادا سێجار بریندار بووە خەڵاتى خاچى ئاسنینى لە پلەى دووەمدا پێبەخشراوە. ڕۆمل ئەوەى پێباشتر بووە کە وەکو سەرکردەى مەیدانى بمێنێتەوە لە ناو جەرگەى شەڕەکاندا بە پلەى ئەرکانى شەڕ.زۆر حەزى لەوە کردوە کە ڕۆژێک لەڕۆژان لە یەکێک لە ئەکادیمیەکانى سەربازیدا بخوێنێت.رۆمل ڕوخسەتى وەرگرتوە کە دیراسەى ئەزمونە سەربازیەکانى بکاتلە چۆنیەتى داهێنانى جۆرێک لە شەڕى نوێدا کە ئەمەشى لە کتێبى هیرشى پیادەدا نوسیوە.لە ساڵى ١٩٣٧ ز ىدا. ساڵى ١٩٣٨ز پلى ڕۆمڵ بەرزکرایەوە بۆ سەرکردەى ئەفسەرە پلەدارەکانى قوتابخانەى وینەر نیوستادت لە نزیکى ڤیەننا لەوێ ڕۆمڵ هاوڕێى دکتۆر جزێف گۆبڵزى ناسى کە دواتر بوو بە وەزیرى ڕاگەیاندنى ئەڵمانیاى نازى.گۆبڵز یەکێک بووە لەو کەسانەى کە زۆر سەرسام بووە بە ڕۆمل. لە سەرەتاى دەستپێکردنى شەڕى جیهانى دووەمدا رۆمل کراوە بە سەرکردەى هێزى پاسەوانە تایبەتەکانى هیتلەر لە ساڵى ١٩٣٩ دا بەشدارى شەڕى نازیەکانى لە پۆڵەندادا کردوە. لەساڵى ١٩٤٠ دا ڕۆمل پلەى سەرکردەى ڕێکخراوى حەوتى هێزى بانزەرى وەرگرتوە لە شەڕەکانى فەرەنساو بەلجیکاشدا بەشدارى کردوە. لە ساڵى ١٩٤١ دا داوا لە رۆمل کرا کە یارمەتى هێزە ئیتالیەکان بدات لە باکورى ئەفریقیا لە باکورى ئەفریقیا ڕۆمل گەورەترین و ناودارترین سەرکەوتنەکانى خۆى تۆمارکرد لە بوارى جەنگدا وەکوو سەرکردە لەم کاتانەدا هەواڵى سەرکەوتنەکانى ڕۆمل بە هیتلەر گەشتەوە لە ئەڵمانیا بۆیە هیتلەریش پلەکەى بەرزکردەوە بۆ موشیر. ڕۆمل ویستى سوپاى ئەڵمانى بکشێنێتەوە لە باکورى ئەفریقیا لەبەر ئەوەى نەیان ئەتوانى بەرگەى هاوینى بیابان بگرن بەڵام هیتلەر ئەم پیشنیارەى رۆملى ڕەدکردەوە و داواى لە رۆمل کرد کە بەرەو پایتەختى میسر قاهیرە بڕوات و سویسیش داگیربکات وە بەکردار هێزى ئەڵمان بەرەو ئەسکەندەریە ملى نا تاوەکو هێزەکانى بەریتانیا توانیان ڕایانبگرن لە دوورى ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئەسکەندەریەوە. رۆمل هەندیک سەرکەوتنى لە میسر بەدەست هێنا ئەم سەرکەوتنانەى بوون بە هرى کەمبونەوەى چەکى هێزەکانى بۆیە شەڕى عیلمەینى دووەمى دۆڕان لە میسر لەسەر دەستى جەنراڵى بەریتانى مۆنتیگۆمرى(مشکى بیابان) سەرکردەى سوپاى هەشتى بەریتانى لە ئۆکتۆبەرى ١٩٤٢ ز دا ئەمەش بەهۆى ئەوەوە نەبوو کە ڕۆمل تواناى کەمبوو بەڵکو بەهۆى ئەوەوە بوو کە پاڵپشتى ئاسمانى کەمبوو هەروەها هێزەکانى بەریتانیاش بە بەراورد بە هێزەکانى ئەڵمانى سێ ئەوەندە ئەبوون. لە بەروارى ٣ ى مایسى ١٩٤٣ ز رۆمل سەرپەرشتى هێزە ئیتاڵى و ئەڵمانیەکانى کرد لە شەڕى مەدنین لە باشوورى تونس کە ئەمە دواین شەڕبوو لە باکورى ئەفریقیا کە توانییان هێزەکانى بەریتانیا تێکبشکێنن و ناچاریان بکەن لە شارى تەبرق بکشێنەوە لە لیبیا و بەروە میسر بگەڕێنەوە وە هەتاوەکو نزیکى ناوچەى عیلمین لە باکورى ڕۆژئاواى میسر. هیتلەر فەرمانى بەگەڕانەوەى دا دواى ئەوەى هەندێک هەواڵ بڵاوبوونەوە لەسەر ئەوەى کە ڕۆمل ئەوێت جێگەى هیتلەر بگرێتەوە. لە یۆلیۆى ١٩٤٤ پیش دابەزینى نۆرماندى بە ماوەیەکى کورت سەیارەکەى ڕۆمل ڕوو بەڕووى هێرشێکى ئاسمانى هێزە هاوپەیمانەکان بوویەوە بەڵام ڕۆمل توانى هەڵبێت سەرەڕاى بوونى هەندێک بریندارى لەسەریدا دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەرى بۆ کرا. لە ساڵى ١٩٤٤ ز رۆمل ئەرکى بەرگرى لە کەناراوەکانى فەڕەنسا پێسپێردرا دژى هەر هێرشێکى چاوەڕوانکراوى هێزە هاوپەیمانەکان لەم کاتانەشدا عەقڵى ڕۆمل و تواناکى سەرلەنوێ هەڵیاندایەوە فەرمانى دا نابێت دزژمن دەست بەسەر هیچ کەناراوێکدا بگرێت وە هێڵى دووەمى دروستکرد وتى ئەبێت ئەم هێڵە ئەرکى پاراستن و بە هێزکردنى هێڵى یەکەم بێت لەبەردەم کەناراوەکاندا، ڕۆمل ووتى ڕۆژى یەکەمى شەڕەکە مەسیرى ئەم شەڕە یەکلایى ئەکاتەوە ئەگەر دوژمن نەبزى هات بۆ کناراوەکان ئەوە تێک ئەشکێین بەڵام بەداخەوە تیبینیەکانى بەهەند وەرنەگیران.

[دەستکاری] مردنى

گۆڕی ئێروین ڕۆمل

دواى ئەوەى دەستى ئاشکرا کرا لە تیرۆرکردنى هیتلەردا لە بنکەى سەرکردایەتى لە بروسیاى خۆرهەڵات لە ٢٠ یۆلیۆى ١٩٤٤ .بۆیە بڕیارى دا یان ڕێگەى خۆکوشتن و ناشتنى تەرمەکەى لەناو ئاپۆڕایەکى گەورەدا بنێژرێت یان بڕوات بۆ بەرلین و لەوێ لە دادگا حوکمى لە سێدارەى بەسەردا بسەپێنن بۆیە خۆى کووشت.بۆیە دواى گەڕانەوەى بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکرا و دواتر بە سیانیدى کاربۆن خۆى کوشت و دواتر واڕاگەیەندرا کە بەهۆى برینداریەوە مردوە مردنەکەشى لە بەروارى ١٤ ئۆکتۆبەرى ١٩٤٤ بوو بۆیە هەواڵى بە ژنو کوڕەکەشى دابوو کە ئەوێت شتێکى وابکات بۆیە لە مەراسیمێکى زۆر گەورە و سەربازیدا نێژرا بە هەموو مەرتەبەو مەدالیا سەربازیەکانیەوە. زۆربەى خەڵکى پێیان وابوو لەوە ئەچێت بە جەڵتەى دڵ مردبێت یان بەشتێکى لەوبابەتە کەسیش هۆکارەکەى نەزانى تاوەکو دواى مردنى هیتلەر و کەوتنى ئەڵمانیا.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • "مذكرات رومل"، ترجمة فتحي عبد الله النمر، مكتبة الأنجلو – مصرية، شارع محمد فريد - القاهرة، 1966.
  • محمود سليمان محمود، "رومل والفيلق الأفريقي"، الدار الجماهيرية للنشر والتوزيع والإعلان، مصراتة، ليبيا، 1998.

[دەستکاری] بەستەرى دەرەکى

ماڵپەڕى ڕۆمل لیبیا

ئەتوانى لەم بەستەرەى خوارەوە وێنەى زیاتر لەسەر ڕۆمل ببینیت

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر