ئینجیلی لۆقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئینجیلی لۆقا (بەگریکی: Τὸ κατὰ Λουκᾶν εὐαγγέλιον "خوێندنەوە: تۆ کاتا لۆوکان ئیوانگیلۆن"، بەئینگلیزی: Gospel of Luke، بەعەرەبی: انجيل لوقا)، سێیەمین و درێژترین ئینجیلە لەنێو ئینجیلە باوەڕپێکراوەکاندا. ئەم ئینجیلە سینۆپتییە باس لە ژیان و وەزارەتەکەی یەسووعی ناسڕی دەکات. باس لە ڕووداوەکانی ژیانی یەسووع لە لەدایکبوونەکەیەوە تا بەرزبوونەوەکەی دەکات.

نووسەری ئەم ئینجیلە لۆقای مزگێنیدەرە. پۆڵسی نێردراو ئاماژەی بە لۆقا داوە وەک فیزیاوانێکی خۆشەویست.[١] هەندێک لەچیرۆکەکانی وەکوو چیرۆکی کوڕێکی دەستبڵاو و چیرۆکی سامەرییەکی باش تەنها لەم ئینجیلەدا بەردەست دەکەون. ئەم ئینجیلە جەختکردنەوەیەکی زۆری هەیە لەسەر نوێژکردن، چالاکی ڕۆحی پیرۆز، ئافرەت و بەختەوەری.[٢] لۆقا، یەسووعی وەکوو کوڕی خودا ناساندووە، بەڵام چڕبۆتەوە لەسەر مرۆڤدۆستی یەسووع لە بەزەیهاتنەوەی بە لاوازان و ناسۆرخۆراندا.

بەپێی پێشەکییەکەی بێت[٣]، مەبەستی لۆقا نووسینی باسێکی مێژوویی بووە لەگەڵ پیشاندانی گرنگی لاهووتی مێژوویی. لۆقا مێژوو دەکاتە سێ بەشەوە: یەکەمیان کۆتایی دێت بە یوحەننای ئاوەشۆرکەر، دووەم پێک دێت لە وەزارەتە ئەرزییەکەی یەسووع و سێیەم بریتییە لە ژیانی کڵێسایی لەدوای هەستانەوەی یەسووع لەمردن. لۆقا، مەسیحییەت بە خودایی، جێی ڕێز، ملکەچ بۆ یاسا و نێو دەڵەتی وێنا دەکا. وەک، بەزەیی یەسووع درێژ دەبێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی کە پێویستییان پێیەتی، ژنان گرنگن لەنێو شوێنکەوتووەکانیدا، سامەرییە ڕق لێ هەڵگیراوەکان ستایشکراون، نایەهوودییەکانیش هیوایان پێ دراوە کە دەتوانن ئینجیل پەسەند بکەن. لەکاتێکدا ئینجیلەکە وەکوو گێراندنەوەیەکی مێژوویی نووسراوەتەوە، زۆربەی ئەو ڕاستییانەی تێیدا وێنا کراوە بنچینەکەی تەقلیدە کۆنەکانی بەسەرهاتە تۆمارکراوەکانی ئینجیلە نەک کۆمەڵێک تۆماری مێژوویی بن، وەک چۆن هەندێک پێیان وایە کە بەو جۆرە بێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Colossians 4:14
  2. ^ Donald Guthrie, New Testament Introduction (Leicester, England: Apollos, 1990), p. 105.
  3. ^ ئینجیلی لۆقا ١:١-٤
  4. ^ 'Historically reliable information cannot be expected, however, because Luke’s sources were not historical; they rather were embedded in tradition and proclamation.' "biblical literature." Encyclopædia Britannica. 2010. Encyclopædia Britannica Online. 06 Nov. 2010