ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی
ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی ( بە ئینگلیزی: Roman Empire بە عەرەبی: الإمبراطورية الرومانية بە لاتینی: Imperium Romanum) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینیدا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو ، ئەو ئیپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەهێزی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی ، ئەمەش لە کۆتایی سەدەی یەکەم و کۆتایی سەدەی دووەمی زایینیدا بوو . ئیمپراتۆریەتەکە لەو ماوەیەدا ئەوروپای ڕۆژئاوا و بەلقان و ئاسیای بچووک و وڵاتی شام و میسر و لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریبی لە خۆگرت و قەڵەمڕەویشی تا ئێران و هیند و سودان و گەلە جەرمەنیەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕاین و باکووری دانوب چوو.
بەڵام ئەم ئیمپراتۆریەتە لە سەدەی سێیەمی زایینیەوە بەرەو قۆناغی داڕمان و لێکهەڵشان چوو ، ئەمەش بەهۆی چەندین هۆکارەوە کە بووە هۆی ئەوەی لە کۆتایدا لە ساڵی (٤٧٦ز) بڕووخێت.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- http://en.wikipedia.org
- کتێبی پوختەی مێژووی ئەوروپا ( نووسینی : پ.د جڤری برۆن ، وەرگێڕانی : نیهاد جەلال حبیب اللە )