ئیمپراتۆریەتی مەغۆل
ئیمپراتۆریەتی مەغۆل یان مەغۆلەکان (بە ئینگلیسی mongol empire) یەکێکە لە ئیمپراتۆریەکان کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە لە سەدەکانی ١٢ و ١٣ حوکمی کردوە.ئەو ئیمپراتۆریەتە بە حوکمکردنی ئەوروپای رۆژهەڵات بۆ دەریای ژاپۆن و بەشێکی زۆری سیبیریا و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و نیمچەدورگەی هیندستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی مێژووی جیهان،لە لوتکەی دەسەڵاتیدا حوکمی ٢٤.٠٠٠.٠٠٠کم٢ کردوە کە دەکاتە ١٦%ی کۆی گشتی روبەری جیهان،لەگەڵ کۆی گشتی ١٠٠ میلیون کەس.
دامەزرێنەر و خانی یەکەم جەنگیز خان کەساڵی ١٢٠٢ هاوکات لەگەڵ یەکخستنی خێڵە تورک و مەغۆل لە ناوەراستی ئاسیا و بە تایبەتی مەنگۆلیای ئێستا ئەم ئێمپراتۆراتۆریەشی دامەزراند. ئەمەش ناو و ماوەی حوکمی خانی گەورەی مەغۆلەکانە
-جەنگیز خان : ١٢٠٢ - ١٢٢٧
-ئۆگێدی خان : ١٢٢٩ - ١٢٤١
- کوبلای خان : ١٢٦٠ - ١٢٩٤
-توغان تەیمور خان : ١٣٣٣ - ١٣٧٠