ئیبن وەحشیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیبن وەحشیە یان ئیبنو وەحشیە (بە عەرەبی: أبو بكر أحمد بن وحشية‎) زانای موسڵمانی خەڵکی عێراقە کە لە سەدەی سێھەمی کۆچیدا ژیاوە. ئەو زانایە ھەندێک نووسراوەی لە کیمیا، ڕوەکناسی و مێژوودا لێ بە جێ ماوە. سەبارەت بە ژیانی ئیبنو وەحشیە زانیاری زۆر کەمە و تەنانەت کۆمەڵێک لە مێژووزانان لە بوونی ئەودا گومانیان کردووە.

ئەلفوبێی کۆنی کوردی لە زمانی ئیبنو وەحشیەوە[دەستکاری]

ئیبن وەحشیە لە کتێبی شوق المستھام فی معرفة رموز الأقلامدا ئەلفوبێ کۆنەکانی وەکوو ھیندی، یۆنانی، کەلدانی و کوردی و فارسیی کۆ کردوەتەوە. لەم کتێبەدا ئەو ئەلفوبێیەک بە ناوی ئەلفوبێی کوردی دەناسێنێ کە سی و حەوت پیتی ھەیە و دەڵێ کە کوردان لە سەردەمانی کۆندا بەو ئەلفوبێیە نووسیویانە. ئەلفوبێی مادەکان ٣٦ پیت بووە و ئەوەی کە دڵنیای دەکات کە ئەم ئەلفوبێیە میدی/کوردی بووە ئەوەیە کە لە سەدەی نۆیەمی زایین و لە کتێبی ئیبن وەحشیە کە سەبارەت بە ئەلفوبێ دێرینەکانی جیھان دایناوە، لەوێدا ئاماژە بە ئەلفوبێی کوردی کراوە وەک یەکێک لە ئەلفوبێ دێرینەکان و شانبەشانی ئەلفوبێی یۆنانی و میسری کۆن خستوویەتە ڕوو. ئەو ئەلفوبێ کوردیە ٣٧ پیت بووە. واتە لە ڕووی ژمارەوە ئەلفوبێ کوردیەکەی سەدەی نۆیەمی زاینی ھاوبەشە لەگەڵ ئەلفوبێی میدەکان، لە کاتێکدا لە ھەمان کتێبدا ئەلفوبێی فارسەکان تەنھا ٢٨ پیتە، واتە ئەو ئەلفوبێیەی کە فارسی کۆنی پێ نووسراوە، لە ڕووی ژمارەوە لەگەڵ ئەلفوبێی فارسی سەدەی نۆیەمی زاینیدا نەگونجاوە.

بەرھەمەکانی ئیبن وەحشیە[دەستکاری]

  1. کتاب طرد الشیاطین
  2. کتاب السحر الکبیر
  3. کتاب السحر الصغیر
  4. کتاب الأصول الکبیر
  5. کتاب الأصول الصغیر
  6. کتاب شوق المستھام فی معرفة رموز الأقلام
  7. وەرگێڕانی کتاب الفلاحة النبطیة وکاتب ھذا الکتاب یدعا قوثامی

سەرچاوەکان[دەستکاری]