ئۆپەرا (وێب گەڕۆک)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی وێب گەڕۆکی ئۆپەڕا

ئۆپەڕا یەکێکە لە وێب گەڕۆکە ناسراوەکان کە پەرەی پێدەدرێت لەلایەن نەرمەواڵەی ئۆپەرا(Opera Software) ، کە ئەم نەرمەواڵەیە نزیکەی ٢٧٠ میلیۆن بەکارھێنەرە [١] وەھەروەھا نەرمەواڵەی ئۆپەڕا بە پڕۆگرامەداڕێژەری (++C) داڕێژراوە [٢] ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٥١ زمانیش ساز کراوە [٣] پشتگیری یان کار لەسەر سیستەمەکانی ویندۆز و مەک ئۆئێس و لینوکس دەکات بۆ کۆمپیوتەر وە بۆ تەختە بژمێر و مۆبایلی زیرەکیش پشتگیری ئایۆ ئێس و ئەندرۆید و سیمبیان و ویندۆز فۆن و بلاکبێری و مەیمۆ دەکات ، لەساڵی ١٩٩٤ تاوەکوو ئێستا ١٢ وەشانی وەشێنراوە.

ئۆپەرا مینی[دەستکاری]

ئۆپەرا مینی:وێبگەڕێکی مۆبایلە. لەسەر مۆبایلەکانی iPhone و BlackBerry و ھەموو ئەو مۆبایلانە دەکات کە توانای کارپێکردنی پڕۆگرامەکانی J2ME ـیان ھەیە. یەکەم وەشانی Opera Mini لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ وەشێندرا. ئێستا زیاد لە ٥٠ ملیۆن مۆبایل بە ئۆپرا مینییەوە بڵاو دەکرێنەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ و دوای سێ ساڵ تەمەنی، زیاد لە ٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبوو و ئێستاش بەپێی ماڵپەڕی statcounter.com %٢٥ی بازاری وێبگەڕی مۆبایلی داگیر کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ ئۆپرا مینی وەشانێکی ڕەوانەی AppStore کرد بەڵام ئەپڵ بە بیانووی دووبارەیی کاری ئۆپرا مینی و بوونی وێبگەڕی سافاری لە ئایفۆن، ئۆپرا مینی ڕەدکرایەوە. مانگی ئازاری ٢٠١٠ ئەپڵ وەشانی ٥ی ئۆپرا مینیی ڕەوانەی AppStore کردەوە. ئەمجارەیان ١٢ی نیسانی ٢٠١٠ ئەپڵ داواکەی پەسەند کرد و ئێستا ئۆپرا مینی لەسەر سیستەمی کارگێڕیی ئایفۆن ئامادەیە بۆ داگرتن. وەشانی شەشەمی ئۆپرا مینی لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ بڵاوکرایەوە بۆ ھەرسێ سیستەمی کارگێڕی سیمبیان، بلاکبێری لەگەڵ J2ME. ئەم وەشانە ھاوکات بوو لەگەڵ وەشانی Opera Mobile 11.


پەراوێزەکان[دەستکاری]