ئۆپێرا (وێبگەڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی وێبگەڕی ئۆپێرا

ئۆپێرا یەکێکە لە وێبگەڕە ناسراوەکان کە پەرەی پێدەدرێت لەلایەن نەرمەواڵەی ئۆپێرا(Opera Software)، کە ئەم نەرمەواڵەیە نزیکەی ٢٧٠ میلیۆن بەکارھێنەرە [١] وەھەروەھا نەرمەواڵەی ئۆپێرا بە پڕۆگرامەداڕێژەری (++C) داڕێژراوە [٢] ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٥١ زمانیش ساز کراوە [٣] پشتگیری یان کار لەسەر سیستەمەکانی ویندۆز و مەک ئۆئێس و لینوکس دەکات بۆ کۆمپیوتەر وە بۆ تەختە بژمێر و مۆبایلی زیرەکیش پشتگیری ئایۆ ئێس و ئەندرۆید و سیمبیان و ویندۆز فۆن و بلاکبێری و مەیمۆ دەکات ، لەساڵی ١٩٩٤ تاوەکوو ئێستا ١٢ وەشانی وەشێنراوە.

ئۆپێرا مینی[دەستکاری]

ئۆپێرا مینی وێبگەڕێکی مۆبایلە. لەسەر مۆبایلەکانی iPhone و BlackBerry و ھەموو ئەو مۆبایلانە دەکات کە توانای کارپێکردنی پڕۆگرامەکانی J2MEیان ھەیە. یەکەم وەشانی Opera Mini لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ وەشێندرا. ئێستا زیاد لە ٥٠ ملیۆن مۆبایل بە ئۆپرا مینییەوە بڵاو دەکرێنەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ و دوای سێ ساڵ تەمەنی، زیاد لە ٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبوو و ئێستاش بەپێی ماڵپەڕی statcounter.com %٢٥ی بازاری وێبگەڕی مۆبایلی داگیر کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ ئۆپرا مینی وەشانێکی ڕەوانەی AppStore کرد بەڵام ئەپڵ بە بیانووی دووبارەیی کاری ئۆپرا مینی و بوونی وێبگەڕی سافاری لە ئایفۆن، ئۆپرا مینی ڕەدکرایەوە. مانگی ئازاری ٢٠١٠ ئەپڵ وەشانی ٥ی ئۆپرا مینیی ڕەوانەی AppStore کردەوە. ئەمجارەیان ١٢ی نیسانی ٢٠١٠ ئەپڵ داواکەی پەسەند کرد و ئێستا ئۆپرا مینی لەسەر سیستەمی کارگێڕیی ئایفۆن ئامادەیە بۆ داگرتن. وەشانی شەشەمی ئۆپرا مینی لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ بڵاوکرایەوە بۆ ھەرسێ سیستەمی کارگێڕی سیمبیان، بلاکبێری لەگەڵ J2ME. ئەم وەشانە ھاوکات بوو لەگەڵ وەشانی Opera Mobile 11.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""Opera Software with over 270 million users worldwide"". Archived from the original on 23ی Januaryی 2013. Retrieved 13ی Julyی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ " دارێژڕاوە" ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ " زمانەکان" ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]