ئۆسکار ویڵد

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ئۆسکار ویڵد
Oscar Wilde portrait.jpg
لەدایکبوون ١٦ی ئوکتۆبەری ١٨٥٤
دوبلین, ئیرلەندا
مەرگ ٣٠ی نۆڤەمبەری ١٩٠٠
پاریس, فەڕەنسا
نەتەوە ئیرلەندی


ئۆسکار ویڵد (لە دایکبوون ١٨٥٤ - کۆچی دوایی ١٩٠٠) ھۆنەرمەند و نووسەری شانۆنامە و چیرۆکنووسی ئیڕلەندی. چەندین کورتە چیرۆکی نووسیوە و لەسەردەمی خۆیدا یەکێک بوو لە بەتوانایان ناودار و ھەڵگری ئایدیای «ماسۆنی» یا «بیری ئازاد». ھاوکات زیندانی دەکرێت لەسەر ئەو مەیلە جنسیەی کە دەیبێت بۆ نێر. دواتر لەوڵاتەکەی خۆی دەردەکرێ و بەرەو فەڕەنسا دەچێ. ھەرلەوێ لە ژوری ھۆتێلێکی ھەرزان لە پاریس لەگەڵ ھەژاری و نەخۆشین دەژی. نەخۆشیی هه‌وکردنی په‌رده‌کانی مێشك لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بەرەو مردنی دەبات. دوا وتەی ئەمەیە:

   
ئۆسکار ویڵد
دەمرم بەشێوەیەک کە لەسەرو تواناکانمەوەیە
   
ئۆسکار ویڵد

ناوبراو خاوەنی شانۆنامەی «سالۆمی»یە کە بەزمانی فەڕەنسی نووسیویەتی و چەندین شانۆنامەی تر، وەک «مێردێکی نمونەیی» کە شانۆنامەیەکی کۆمێدییە و شانۆنامەی «گرنگی ڕاستگۆیی» و ھتد .

جێی ئاماژەیە ناو براو ئەو دەمەی زیندان دەکرێ لە ١٨٩٧ لە زیندانی «ڕایدن» لە وڵاتەکەی ھۆنراوە بەناوبانگەکەی دەنووسێ بەناوی «خۆێندنەوەی چیرۆک لە زیندانی ڕایدن» وە چەندین بەرھەمی ھۆنەری تر وەک «وێنەی دوریان».

ناوبراو خاوەنی گەلێ پەندو و وتەی بەنرخە کە لە ئەمڕۆدا چەشنی یاسا یاخوود ئامۆژگاری بەکار دەبریت وەک:


  • «کەس ناتوانێت دوژمنانی ھەڵبژێرێت»
  • «پیاو دەتوانێت لەتەک ھەموو ژنێکدا ھەڵکاو بژی گەر خۆشی نەوێن»
  • «ئەو پیاوەی کە بیر لەخۆی ناکاتەوە ناتوانێت ھیچ کات بیر بکاتەوە»


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر