ئۆریجن (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆریجن (ئەلبومی ئێڤەنێسێنس)ەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆریجن
دێمۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە١١ی نیسانی ٢٠٠٠ (2000-04-11) ( ویلایەتە یەکگرتووەکان)
تۆماربوون٢٠٠٠
چەشنمێتاڵ
ماوە٤٦:٢٧
بڵاوکەرەوەبیگویگ ئینتەرپرایزسس
کاتزانیی ئێڤەنێسنس
ئۆریجن
(٢٠٠٠)
کەوتوو
(٢٠٠٣)

ئەلبومی ئۆریجن (بە ئینگلیزی: Origin) ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بڵاو کراوەتەوەو ٢.٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشراوە. ئەم ئەلبومە لە ١١ تراک پێک ھاتووە و گۆرانی چرپە و خەیاڵی تێدا بووە کە دواتر لە ئەلبومی فۆڵێن نوێ کراونەتەوە و بەکار ھێنراون. ئەلبومەکە بەرھەمھێنراوە بۆ دابەشکردن لەلایەن ھاوڕێیەکی لی و موودی، بەڵام تەنھا چەند ھەزار دانەیەکی کەمی لێ بەرھەمھێنرا و دوای ماوەیەکی کورت لەدوای ئەوەی جیھان گرووپەکەی ناسی، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی فۆڵێن، ئەم ئەلبومە لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرا و بەھۆی دەگمەنییانەوە، نرخی ھەر دانەیەیان دەگەیشتە سەرو ٤٠٠ دۆلار. ھەرچەندە بە ئەلبومێکی تەواو ناودەبرێت، ئەیمی لی بە دێمۆ ئەم ئەلبومە ناودەبات و ھانی گوێگرانی ئێڤەنێسنس دەدات کە لە ئینتەرنێتەوە دایبگرن لەجیاتی ئەوەی بیکڕن. ئەلبومەکە وەشانی کۆنتری گۆرانییەکانی وەک: چرپە، ئەفسانەیی و نەمرەکەم لەخۆ دەگرێت، کە دواتر دەرکەوتن لەسەر یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی گرووپەکە بەناوی فۆڵێن.

لیستی تراکەکان[دەستکاری]

  1. Anywhere
  2. Origin
  3. Whisper
  4. Imaginary
  5. My Immortal
  6. Where Will You Go
  7. Field of Innocence
  8. Even in Death
  9. Anywhere
  10. Lies
  11. Away from Me
  12. Eternal

سه‌رچاوه‌کان[دەستکاری]