ئۆتۆنۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆتۆنۆمی یان خۆبەڕێوەبەری یان مافی چارەی خۆنووسین (بەئینگلیزی: Autonomy، بەگریکی کۆن: αὐτονομία لە αὐτόνομος ـەوە لە αὐτο بەواتای "خۆ" + νόμος بەواتای "یاسا"، بەجۆرێک کە یەکدەخرێن واتای "یەکێک کە خۆی یاسا بۆخۆی دادەنێت" دەگەیەنێت) چەمکێکی ئاکاریی و سیاسی و فەلسەفییە. لەو دەقانەدا، بریتییە لە توانای تاکەکەسێکی ئاوەزمەند بۆ بڕیاردانێکی ناسەپێنراوی خۆویست. لەفەلسەفەی ئاکاریی و سیاسیدا، ئۆتۆنۆمی زۆربەی جار بەکاردێت وەک بنەمایەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەرکە ئاکارییەکان و لێپرسراوییەتی تاک دێت لەبەرامبەر کردەکانی خۆیدا. یەکێک لە باشترین تیۆرە فەلسەفییەکان لەسەر ئۆتۆنۆمیی گەشەی پێدراوە لەلایەن کانتەوە. لە پزیشکیدا، ڕێزدانان بۆ ئۆتۆنۆمیی نەخۆش ئامانجێکی گرنگە، ئەگەرچی دەشێت تووشی پێکدادان بێت لەگەڵ پرەنسیپی ئەخلاقیی کێبڕکێکارەوە، بەتایبەتی پریموم نۆن نۆچێرێ. ئۆتۆنۆمی بەکاریشدێت بۆ ئاماژەدان بە خۆبەڕێوەبەریی خەڵک.

کۆمەڵناسی[دەستکاری]

لە پۆلی کۆمەڵناسیی زانینی سەر بە کۆمەڵناسیدا، ناکۆکیی لەسەر سنوورەکانی ئۆتۆنۆمیی وەستا بەهەبوونی چەمکی ئۆتۆنۆمیی ڕێژەیی، هەتا وەکوو پۆڵێنی ئۆتۆنۆمی درووستکرا و گەشەی پێدرا لەنێو توێژینەوەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و کۆمەڵگادا. بەپێی ئەوە، شێوەی مۆدێرنی ئۆتۆنۆمیی هەبووی زانست، ئۆتۆنۆمی وێنەدراوە: ئەکتەرەکان و پێکهاتەکان لەنێو بوارە زانستییەکاندا توانایان هەیە کە پاشبنەما جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن بوارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشکەش کراوە وەربگێڕن یان وێنەی بدەنەوە، ئەمە هاوشانی کارتێکردنیان لەبارەی هەڵبژاردە پاشبنەماییەکانەوە سەبارەت بە توێژینەوە. بەڵام ئەرستۆکراتییەت ناپەسەندکراو بوو.

سیاسەت[دەستکاری]

لەچەند دە ساڵی دواییدا، چەندین بزووتنەوەی ئۆتۆنۆمیزم لەشێوەی ئەنارکیزمدا سەریان هەڵدا.

لە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، ئۆتۆنۆمی بەواتای خۆبەڕێوەبەریی دێت. نموونەیەکی پێشووی هەرێمی ئۆتۆنۆمیی لەنێو حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ دوورگەکانی فلیپین. بەڵگەنامەی ئۆتۆنۆمی فلیپینی ١٩١٦ چوارچێوەیەکی خستەبەردەست بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەر کە ئۆتۆنۆمیی خۆماڵیی بۆ خەڵکی فلیپین دەستەبەر کرد، ئەگەرچی هێشتا هەندێک دەسەڵاتی بۆ حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان هێشتەوە تا ماف و قازانجە سەرەوەرەکانی بۆ بپارێزێت.

دانیشتووانە ڕەسەنەکان، وەک کوناییەکان پرەنسیپە ئۆتۆنۆمییەکانییان بەکار هێناوە وەک فەڕمانڕەواییکردنی بنەڕەتیی. هەندێک گرووپی ڕەسەنی تر وەک سووپای ڕزگاریی نەتەوەی زاپاتیسا ئەم پێکهاتەیەیان گرتۆتە بەر لەم ساڵانەی دواییدا وەک وەڵامێک بۆ جیهانیگری.

هەندێک کۆمەڵگا لە ئیسپانیا، بۆ نموونە باسکەکان، جەختییان لەسەر ئۆتۆنۆمیی کردۆتەوە لەڕێگەی مێژوو و کەلتووری دێرینییانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]