ئيبن فەزڵان
خاوه‌ن سه‌فه‌رنامه‌ى ناسراو به (گه‌شتى ئيبن فهزلان)ـه؛ ناوى ته‌واوى (به عه‌ره‌بى: أحمد بن العباس بن را‌شد بن حماد )ه له سه‌ده‌ى ده‌يه‌مى زايينى دا ژياوه. ساڵى 921 ز گه‌شتێكى بۆ وڵاتى بهلگارهكانى ڤۆڵگا كرد تا نامه‌ى خه‌ليفه‌ى عه‌بباسى (المقتدر بالله) بگه‌يه‌نێته كراڵى رووس وه ياخود شاى سلاڤان (به عه‌ره‌بى: ملك الصقالبه) كه ناوى (به عه‌ره‌بى: ألموش بن يلطوار) بووه‌و وه‌ك زانراوه له رۆژى 12 ئايارى 922 گه‌يشتۆته شوێنى مه‌به‌ست . ئه‌م مێژووه ئێستا له ته‌ته‌رستان بووه‌ته رۆژێكى ئايينى موسڵمانان .
گهنجينهى زانياريه‌كان [دەستکاری]
گرنگى گه‌شته‌كه‌ى ئيبن فهزلان بۆ ئه‌و زانياريه گرنگانه دێت له دووتوێى سهفهرنامهكهيدا هاتووه له باره‌ى پێكهاته‌و دابه‌شبوونى ئه‌وساى گه‌لانى دانيشتووى رێره‌وى گه‌شته‌كه كه له به‌غداوه ده‌ستپێ ده‌كات و شاره‌كانى نه‌هره‌وان- ههلوهن- كرماشان- هه‌مه‌دان- ساوه- ره‌ی- سمنان- دامغان- نيشابور- سهرخهس- مه‌رو- ئامول- جيحون- بوخارا- خوارزم- جرجانيه- جيت و هه‌رێمى باشگرد ده‌برێت و به ناو هۆزه دواكهوتووهكانى ئۆغوز (توركمان) و بهشكير ره‌ت ده‌بێت كه هێشتان موسڵمان نه‌ببون و ده‌گاته بنكه‌ى شاى سلاڤه‌كان له ئارێكى سه‌ر رووبار‌ى ڤۆلگا كه به بۆچوونى هه‌ندێك له مێژووناسان ده‌بێت شارى (كازان) بێت كه ئێستا شارێكى موسلمانهكانه له رووسياى فيدرال و پێته‌ختى هه‌رێمى تهتهرهكانه. گه‌شتى ئيبن فهزلان به ده‌ر نيه له هه‌ندێك زانيارى كه زانايان ده‌لێن دوورن له راستى .
سرووش بۆ داهێنان [دەستکاری]
گه‌شته‌كه‌ى ئيبن فهزلان بووته مايه‌ى پيتاندنى ئهندێشنهى زۆر له نووسه‌رو مێژووناس و فيلمسازان. رۆماننوسى ئه‌مريكايي مايكل كريچۆن به كه‌لك وه‌رگرتن له زه‌مينه‌ى گه‌شتى ئيبن فهزلان رۆمانێكى زانستيي به ناوى (مردوو خۆره‌كان:Eaters of the Dead) ساڵى 1976 به چاپ گه‌ياند كه دوواتر له هۆليوود كرا به فيلمێك به ناوى (سێزدهمين جه‌نگاوه‌رThe 13th Warrior) له ده‌رهێنانى (John McTiernan) و نواندنى ئه‌نتۆنيۆ باندێراس.