میتۆلۆژیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ئوستوورەناسیەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

میتۆلۆژیا یان ئوستوورەناسی (لە یۆنانییەوە: μυθολογία) زانستی کۆڵینەوە لە ئوستوورەکانە. ھەندێ جاریش بە کۆی ئوستوورەکانی خەڵکانێک کە خاوەنی چاندێکی تایبەتن دەوترێ میتۆلۆژیای ئەو خەڵکە، وەکوو نموونە: میتۆلۆژیای قەومی یەھوود. ئوستوورەکان ئەو چیرۆکانەن کە دانەرەکەیان یان ڕەگەزەکەیان شاراوەیە و ھەوڵ دەدەن پرۆسەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕن. لەوانەیە پێوەندیگەلێک ھەبن لەنێوان ئوستوورەکانی دوو چاند و کولتووری جیاوازدا؛ ئوستوورەناسان بەدوای دۆزینەوەی ئەو لێکچوویی و پێوەندییانەن.