ئھ‌رخھ‌میدس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئه‌رخه‌میدسەوە ڕەوانە کراوە)

ژیانی: ئە‌رخە‌میدس لە ساڵی ٢٨٧ پ. ز لە دورگە‌ی سیسیلیە (لە‌شاری سیراکوس) لە دایک بووە، باوکی گە‌ردونناسێکی بە‌ناوبانگ بووە، ھە‌روە‌ک زۆربە‌ی گە‌نجانی تربۆ خوێندن چووە بۆ ئە‌سکە‌ندە‌رییە و بۆ یۆنان، وە زۆربە‌ی مێژوناسانی بیرکاری و زانست بە یە‌کێ لە گە‌ورە‌ترین زانایانی بیرکاری ئە‌ژمێرن لە سە‌ردە‌مە‌کانی کۆندا، وە ئە‌و باوکی ئە‌ندازیاریە. ئە‌رخە‌میدس لە ساڵی ٢١٢ پ. ز لە‌سە‌ر دە‌ستی ڕۆمانیە‌کان کوژرا. لە زۆربە‌ی دۆزینە‌وە‌کانی:یاسای دۆزینە‌وە‌ی ڕوبە‌ر، قە‌بارە و ڕوبە‌ری لا، وە توانای نزیککردنە‌وە‌ی رە‌گە دوجاکانی سە‌لماند و شێوازی نوسینی ژمارە گە‌ورە‌کانی داھێنا. ھە‌ر ئە‌ویش بوو کە بە‌ھای پای دیاری کرد کە پە‌یوە‌ندی نێوان دە‌وری بازنە و تیرە‌کە‌یە‌تی. وە لە بواری میکانیکدا ئە‌رخە‌میدس دۆزە‌رە‌وە‌ی تیۆری سە‌رە‌کی تاودانە. وە یاسا سە‌رە‌کیە‌کە‌ی دۆزینە‌وە‌وی 'ھێزی پاڵنە‌ری شلگاز لە‌سە‌ر تە‌نە‌کان' بوو کە بە یاسای ئە‌رخە‌میدس ناسراوە وە لە‌سە ر ئە‌رخە‌میدس زانای بیرکاری "گاوس" وتویە‌تی: کە یە‌کێکە لە سێ زانا گە‌ورە‌کە‌ی بیرکاری ھاوشانی ئیسحاق نیوتن و فێردیناند ئێسنیستن.

کارە‌کانی'''- پاشای سیراکوس شکی کرد کە ئە‌و کە‌سە‌ی تاجە‌کە‌ی بۆ دروست کردوە فێڵی لێ کردبێ، کە رە‌نگی لە جیاتی ئاڵتونی ئە‌سڵ بۆ تێکردبێ، بۆیە داوای لە ئە‌رخە‌میدس کرد کە لێکۆڵینە‌وە‌ی بۆ بکات لە‌م بابە‌تە بێ ئە‌وە‌ی زیان بە تاجە‌کە بگات. کاتێ لە حە‌مامی گشتیدا خۆی ئە‌شۆرد، سە‌رنجیدا کە ئاستی ئاو بە‌رز بوە‌وە کاتێ لە ناو ئاودا نوقمبوو وە ئاو بە‌رگری لە خۆی ئە‌کات لە خوارە‌وە بۆ سە‌رە‌وە، چووە دە‌رە‌وە لە گە‌ڕە‌کە‌کە ئە‌ڕۆشت و ھاواری ئە‌کرد (ئوریکا، ئوریکا) بە مانای "دۆزیمە‌وە دۆزیمە‌وە" چونکە پێی وابوو ئە‌م دۆزینە‌وە‌یە کێشیە تاجاکا چارە‌سە‌ڤ ئە‌کات. ئە‌رخە‌میدس بۆی دە‌رکە‌وت کە کێشی لە‌شی لە‌ناو ئاوە‌کە‌دا سوکبووە، وە ئە‌و کێشە سوکە‌ی لە‌شی یە‌کسانە بە کێشی ئە‌و ئاوە‌ی کە جە‌ی گرتوە‌تە‌وە، وە پێوانە‌ی ئە‌و ئاوە‌ی کە ڕژاوە یە‌کسانە بە پێوانە‌ی لاشە نوقم بوە‌کە. دوای ئە‌وە دڵنیابوو کە ئە‌توانێ پێکھاتە‌ی تاجاکە بزانێ بێ ئە‌وە‌ی بە‌دوایدا بگە‌ڕێت، ئە‌میش بە نوقمکردنی لە ناو ئاودا، پێوانە‌ی ئاوی ڕژاو یە‌کسانە بە بڕی قە‌بارە‌ی تاجە‌کە کە نوقمبووە کە یە‌کسانە بە کێشی ئاڵتونی ئە‌سڵ کە لە تاجە‌کە‌دا بە‌کارھاتووە یە‌کسانە بە کێشی تاجە‌کە. وە ئە‌نجامە‌کە‌ی:دروستکە‌ری تاجە‌کە لە سێ دارە درا بە ھۆیە‌وە. وە ئە‌رخە‌میدس یاسا بە‌ناوبانگە‌کە‌ی داڕشت کە ناوی یاسای 'ئە‌رخە‌میدس'ە

'ئە‌رخە‌میدس و پای' ئە‌رخە‌میدس بە‌ھای پای دیاریکرد، ئە‌میش ڕێژە‌ی دە‌وری بازنە‌یە بۆ تیرە‌کە‌ی، یان بە‌جۆرێکی تر دە‌وری بازنە چە‌ند جارێ درێژترە لە تیرە‌کە‌ی، وە ئە‌م بە‌ھایە لە ئە‌ژمێرکردنی ڕوبە‌ری بازنە‌دا بە‌کاردێت، وە بۆ پێوانە‌ی تۆپ و لولە‌ک. وە رێبازە‌کە‌ی لە ئە‌ژمێرکردنی ئە‌مە‌دا پشتی بە وێنە‌کردنی ئە‌ندازیاری بە‌ست کە لە ناوە‌وە‌و دە‌رە‌وە‌دا یە‌کسانبون تاوە‌کو سنوورێی بۆ بە‌ھای پای دیاریکرد. ئە‌رخە‌میدس وتی:کە بە‌ھای پای بە وردی یە‌کسانە بە ٢٢/٧ وکاتێ گە‌شت بە‌م بە‌ھایە قورسی ژمارە‌ی یۆنانی بۆدە‌رکە‌وت، وە ئە‌مە‌ش بە کە‌ڵکی تاقیکردنە‌وە تێکە‌ڵە‌کانی بیرکاری نایە‌ت، دوایی پێشنیازی سیستمێکی ژمارە‌یی تری کرد کە توانای خە‌زنکردنی ژمارە گە‌ورە‌کانی ھە‌بێ بە‌ئاسانی. وە بە‌ھای پای یە‌کسانە بە:٣٫١٤١٥٩٬٢٦٥٣٥٬٨٩٧٩٣٬٢٣٨٤٦٬٢٦٤٣٣٬٨٣٢٧٩٬٥٠٢٨٨٬٤١٩٧١٬٦٩٣٩٩٬٣٧٥١٠ کە ئە‌مە نزیکە لە بە‌ھا راستیە‌کە‌وە وە ناتوانرێ بە تە‌واوە‌تی دیاری بکرێ.

‌لول پێچیە‌کە‌ی ئە‌رخە‌میدس ھە‌روە‌ھا بە شادوفی ئە‌رخە‌میدس ناسراوە کە لولە‌کێکە لە ناویا لولپێچێک ھە‌یە کە بە‌دە‌وری تە‌وە‌رە‌کە‌یدا ئە‌خولێتە‌وە، لە کۆندا بۆ بە‌رزکردنە‌وە‌ی ئاو لە گە‌نجینە‌کانە‌وە بە‌کاریان ھێناوە. ئە‌میش پێکھاتوە لە توڵێکی دارین کە درێژیە‌کە‌ی نزیکە‌ی مە‌ترێک ئە‌بێت کە دە‌ورە دراوە بە لول پێچێکی پێکھاتوو لە مادە‌ی جیڕی جێگیر، ڤیتروڤیوس لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زاینیدا ئاماژە‌ی بە‌وە‌کرد:کە ئە‌وە لە لولپێچی کۆکلێری سروشتی ئە‌چێت. وە لە سە‌ردە‌می ڕۆمانیە‌کاندا لولپێچیە‌کە‌ی ئە‌رخە‌میدس وە‌کو ئامێری رستنی دە‌ستی ئە‌م سە‌ردە‌مە کاری ئە‌کرد، بە‌ڵام لە سە‌دە‌ی پانزە‌دا بە تە‌وە‌رە‌یە‌کی خولخواردو کاری کردووە. لە مایسی ١٨٣٩ ئە‌رخە‌میدس لە‌بری پایدە‌ری باوی کە‌شتی کە بە ھە‌ڵم کاری ئە‌کرد بیرۆکە‌ی لولپێچی پێشنیازکرد. سە‌رە‌تا دیزاینە‌کە‌ی نیشان خە‌ڵکدا، وە چوار ساڵی ویست تا سە‌لماندی کە ئە‌مە لە کۆنە‌کە باشترە. وە میسڕیە‌کان ٢٠٠٠ ساڵ لە‌مە‌و بە‌ر بە‌کاریان ھێناوە و ئێستاش بە‌کاری ئە‌ھێنن بۆ ئاودان و بە‌رزکردنە‌وە‌ی ئاو و پێی ئە‌ڵین'ماندۆلین' وە تیرە‌کە‌ی ٣٥ سم تێئە‌پە‌ڕێنێ و درێژیە‌کە‌ی ٢، ٥ م ئە‌بێت. لولپێچیە‌کە‌ی ئە‌رخە‌میدس بە پێوانە‌ی جیاواز دروستکراون تیرە‌کە‌ی لە چارە‌کە ئینجێکە‌وە بۆ ١٢ پێ درێژ ئە‌بێتە‌وە بە‌پێی بە‌کارھێنانە جیاوزە‌کان. وە ئە‌رخە‌میدس زۆر تامە‌زرۆی دروستکردنی ئامێر و خوێندنە‌کە‌ی بوو، وە ئامانجی سە‌رە‌کی لە‌م خوێندنە زانینی یاسا میکانیکیە‌کان بوو کە کۆنترۆڵی کاری ئامێرە‌کان ئە‌کات. سە‌رە‌تا گرنگیدا بە نوە‌ڵی جۆری یە‌کە‌م، وە ئە‌نجامی خوێندنە‌کە‌ی ئە‌وە بریتی بوو لە:زانیاری یاسای نوێڵە‌کان و تۆمارکردنی، وە تیۆریە‌کانی لە گرنگترین تیۆریە‌کان فیزیایە سە‌بارە‌ت بە نوێڵە‌کان. ھە‌روە‌ھا بایە‌خیشی داوە بە ھە‌نێ ئامێری تر کە لە سە‌ردە‌می ئە‌ودا بە 'ڕۆڵە‌ر' ناسرابوو. وە ویل و تۆپی جوڵاوی داھێنا و یاسای نوە‌ڵی دۆزیە‌وە، ئە‌و ئە‌یوت کە ئە‌توانێت زە‌وی بە‌رز بکاتە‌وە ئە‌گە‌ر بزانێ بە چی راگیر بووە. ھە‌روە‌ھا ئامێرێکی داھێنا کە لاسایی اسمان و خۆر و مانگ و ھاسارە‌کان ئە‌کاتە‌وە. گرنگی بە زۆر شت ئە‌دا. ئارە‌زووی بۆ بیرکاری وای لێنە‌کرد کە گرنگی بە میکانیک و فیزیا و گە‌ردونناسی نە‌یات. و بە‌ھۆی ئە‌م گرنگیدانە بە بوارە‌کانی تریش بووە یە‌کێ لە‌وانە‌ی لە بواری تیۆریە‌وە بە‌رزبونە‌وە بۆ بواری جێبە‌جێکردن لە بیرکاریدا. وە زۆر ئامێری داھێنا بە ناوی خۆیە‌وە، لە‌وانە‌ش ھە‌نێ چە‌ک کە لە جە‌نگی سیراکوسدا بە‌کارھێنرا کاتێ ڕۆمانیە‌کان ھێرشیان کردنە سە‌ر ساڵی ٢١٢ پ. ز، ئە‌رخە‌میدس یە‌کە‌م کە‌س بوو کە تیشکی ھاتاوی بە‌کارھێنا کاتێ ڕۆمانیە‌کان ھە‌رشیان کردە سە‌ر شارە‌کە‌ی.

مردنی: لە‌ساڵی ٢١٢ پ. ز ئە‌رخە‌میدس خە‌ریکی چارە‌سە‌رکردنی بابە‌تێکی بیرکاری بوو لە ماڵە‌وە،،ھیچی نە‌ئە‌زانی دە‌ربارە‌ی داگیرکردنی شارە‌کە‌ی لە‌لایە‌ن ڕۆمانیە‌کانە‌وە! لا کاتێکدا کە بابە‌تە‌کە‌ی لە‌سە‌ر لم ئە‌کێشا، سە‌ربازە ڕۆمانیە‌کان چونە ژورە‌وە و داوایان لێکرد کە دوایان بکە‌وێ بۆ بینینی مارسیلوس، ئە‌رخە‌میدس وە‌ڵامی دایە‌وە: بە یارمە‌تیت، بازنە‌کانم تێک مە‌یە! و داوای لێ کرد بھێڵێ کارە‌کە‌ی تە‌واو بکات، سە‌ربازە‌کە توڕە‌بوو شمشێرە‌کە‌ی دە‌رھێنا و دای لە ملی ئە‌رخە‌میدس. ئە‌رخە‌میدس خێرا کە‌وت و نوقم بوو لە خوێنی خۆیدا، وە دوا ھە‌ناسە‌کانی تە‌مە‌نی دا.