ئایەتی الکرسي
ئایەتی الکرسي ئایەتی ٢٥٥ی سورەتی البقرةیە و ئایەتێکی قورئانە، گرنگییەکی زۆری ھەیە لەلای موسڵمانان.
[دەستکاری] تەفسیری ئایەتەکە
خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه. (٢٥٥)
[دەستکاری] گەورەیی ئایەتەکە
پێغەمبەری خوا (د.خ) دەفەرموێت: <<گەورەی قورئان سورەتی البقرةیە، گەورەترین ئایەتی سورەتەکە ئایەتی الکرسییە، بەڕاستی شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەماڵێک کە سورەتی البقرةی تێدا بخوێنرێت>> إبن الحجر ڕیوایەتی کردووە