ئاپ ستۆر (ئای ئۆ ئێس)
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئاپ ستۆری یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەم خزمەتگوزاریە لە ناو زۆرینەی وەشانەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بوونی هەیە و بەخۆڕایش بەدەست بەکارهێنەرانی دەکەوێت ، بەم خزمەتگوزاریە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ بەتایبەتی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەتوانن نەرمەواڵە کان داگرن کە زۆرینەیان بەخۆڕێن و ئەوەی تریش بەپارەن لەڕیگای هەژماری بانکەوە دەتوانرێ بکڕدرێن ، جگە لەمەش بەکارهێنەران دەتوانن گۆڤاریش بکڕن.
