ئاوەڵکار
ئاوه‌ڵكار وشەيەکە پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی يان کاتی يان چۆنيەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە. و ئاوه‌ڵكار ده‌كرێت به چه‌ند جۆرێك
پێرست |
جۆره‌كانى ئاوه‌ڵكار [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى كاتى [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى كاتى ئاوه‌ڵكارێكه كه‌وا كاتى ڕوودانى كاره‌كه نيشانده‌دات و واتاكه‌شى ته‌واو ده‌كات.
نموونه:
1- سبه‌ى ده‌چم بۆ بازاڕ.
له‌م نموونه‌يه‌دا ووشه‌ى (سبه‌ى) ئاوه‌ڵكارى كاتيه وه ته‌واوكه‌رى كارى (ده‌چم)ه.
ئاوه‌ڵكارى شوێنى [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى شوێنى ئاوه‌ڵكارێكه كه‌وا شوێنى ڕوودانى كاره‌كه نيشانده‌دات و واتاكه‌شى ته‌واو ده‌كات.
نموونه:
1-له قوتابخانه وانه ده‌خوێنم.
له‌م نموونه‌يه‌دا ووشه‌ى (له قوتابخانه) ئاوه‌ڵكارى شوێنيه وه ته‌واوكه‌رى كارى (ده‌خوێنم)ه.
ئاوه‌ڵكارى چۆنيه‌تى [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى چۆنيه‌تى ئاوه‌ڵكارێكه كه‌وا چۆنيه‌تى ڕوودانى كاره‌كه نيشانده‌دات و واتاكه‌شى ته‌واو ده‌كات.
نموونه:
1-به‌په‌له وانه ده‌خوێنم.
له‌م نموونه‌يه‌دا ووشه‌ى (به‌په‌له) ئاوه‌ڵكارى چۆنيه‌تيه وه ته‌واوكه‌رى كارى (ده‌خوێنم)ه.
ئاوه‌ڵكارى ڕێكخستن [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى ڕێكخستن ئاوه‌ڵكارێكه كه‌وا شێوه‌ى ڕێكخستنى ڕوودانى كاره‌كه نيشانده‌دات و واتاكه‌شى ته‌واو ده‌كات.
نموونه:
1-پياوه‌كان ده‌سته ده‌سته هاتن.
له‌م نموونه‌يه‌دا ووشه‌ى (ده‌سته ده‌سته) ئاوه‌ڵكارى ڕێكخستنه وه ته‌واوكه‌رى كارى (هاتن)ه.
ئاوه‌ڵكارى چه‌نديه‌تى [دەستکاری]
ئاوه‌ڵكارى ڕێكخستن ئاوه‌ڵكارێكه كه‌وا چه‌نديه‌تى(بڕي) ڕوودانى كاره‌كه نيشانده‌دات و واتاكه‌شى ته‌واو ده‌كات.
نموونه:
1-هه‌تاوى نه‌ورۆز مانگى جۆ دره‌و
زۆر هاتوون و چوون به ڕۆژ و به شه‌و
له‌م نموونه‌يه‌دا ووشه‌ى (زۆر) ئاوه‌ڵكارى چه‌نديه‌تييه وه ته‌واوكه‌رى كارى (هات, چوو)ه.