ئاندا کانوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسا کوێرە
دەرھێنەرتاتینینی ڕاما
نووسینShoba Chandrasekhar
کاستڕاجینیکانت - هیما مالینی - ئەمیتاب باچان
مۆسیقاLaxmikant-Pyarelal
ڕێکەوتی دەرچوون٨ی نیسانی ١٩٨٣
ماوەی فیلم١٦٤ خولەک
وڵاتهیندستان
زمانزمانی هیندی

یاسا کوێرە (Andha Kanoon) یان (بەئینگلیزی:Blind Law) فیلمێکی درامی ھیندییە لە ٨ی نیسانی ١٩٨٣ نمایشکراوە تاتینینی ڕاما کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و لە ئەکتەرە ناسراوەکانی فیلمەکە ڕاجینیکانت (Rajinikanth) و ھیما مالینی (Hema Malini) و ئەمیتاب باچان.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە تۆڵەسەندنەوە دەکات لەلایەن ڤیجای (ڕاجینیکانت) دژی ئەو سێ کەسەی کە لەکاتی مناڵی ئەو باوک و خوشکەگەورەکەیان کوشت وە یاساش نەیتوانی تاوانباران سزا بدات چونکە تاوانبارەکان بە پیلانێکی تۆکمە توانیان دادگا لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبھێنن کوشتنی باوکی ڤیجایش لەلایەن ئەو سێ تاوانبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی باوکی ڤیجای شایەدی تاوانەکانییان بووە و لەلای پۆلیس شکاتی لێکردبوون لەپاڵ ئەو چیڕۆکە چیڕۆکێکی دیش ھەیە کە باس لە کوێرایی یاسا ودادگا دەکا کە ئەمەیان بەسەر جان نیسار ئەختەر خان ھات (ئەمیتاب باچان) چیڕۆکی ئەویشیان ئەوەیە کە جان نیسار پۆلیسی دارستانە و کارەکانی بەڕێکی جێبەجێدەکات بەڵام بەھۆی کێشەی لەگەڵ سەرمایەدارێکەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو (ساختەیە) دەگیرێت و بەوھۆیەشەوە ژنەکەی جان نیسار خۆی و مناڵەکەی دەکووژێت، لەکۆتایی فیلمەکە ڤیجای و جان نیسار تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.

بەشداربووان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی