ئانا ئاخماتۆڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانا ئاخماتۆڤا

لەدایکبوون٢٣ی حوزەیرانی ١٨٨٩
مەرگ٥ی ئازاری ١٩٦٦
شوێنی گۆڕسەن پیتربوروگ
نەتەوەڕووس، ئۆکرانی، تاتار
پیشەشاعر، نووسەر، وەرگێڕ
چەشنشعری مۆدێرن
مناڵ(ەکان)لێڤ گۆمیلیێڤ


ئانا ئاخماتۆڤا (بە ڕووسی: Анна Ахматова؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٨٩–٥ی ئازاری ١٩٦٦) ناوی تەواوی لانا ئەندریڤنا گۆرنکۆیە، شاعر و نووسەری خەڵکی ڕووسیایە. ئانا زۆرتر سەبارەت بە دژواری ژیان لەژێر دەسەڵاتی ستالین و یەکێتیی سۆڤیەتدا شعری وتووە.[١]

ژیان[دەستکاری]

شاعیرێکی ڕووسی بووە، بە ناودارترین شاعیرەکانی ڕووسیای سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت بووە، شیعرەکانی گەورەترین کاریگەری ھەبووە بەسەر شیعری ڕووسییەوە و لەناودارتین شاعیرەکانی ڕووسیایە لە سەدەی بیستەم و شیعرەکانی بۆ زۆربەی زۆری زمانەکانی جیھان وەگێڕدراوە. ئانا ئەخماتۆڤا لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٨٨٩ لە ڕووسیا لەدایک بووە، دوای دوو ساڵ لەدایک بوونی خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ بترسبۆرگ، ساڵی ١٩٠٥ دوای ئەوەی دایکی لەباوکی جیابووەتەوە لەگەڵ دایکیا ڕۆشتوون بۆ یڤباتۆریا و کێیف و ھەر لەو دوو شوێنە قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە و نیقۆڵای گۆمیلۆڤی ناسیوە و ساڵی ١٩١٠ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە و کوڕێکیان بووە، ساڵی ١٩١٨ مێردەکەی تەڵاقی داوە و شویکردووە بە ڤلادیمیر شلیکۆی زانای ئاشوورییەکان، ساڵی ١٩٢٢ لە ڤلادیمیر جیابووەتەوە و بۆ جاری سێیەم ھاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆڵای پۆنین کردووە. ئانا ئەخماتۆڤا حەزی لە زمانی فەرەنسی بووە و خۆی فێری ئەم زمانە کردووە و بەجوانی قسەی پێکردووە و نوسیوێتی، ھۆگری مێژوو و وێژە بووە و ئاشنایەتی لەگەڵ وێژەی ئەوروپی و ڕۆسی پەیدا کردووە، زۆرترین شت سەرنجی ڕاگێشابێت شیعر بووە کە تا دوا ساتەکانی ژیانی لەگەڵیا بووە. ئانا ئەخماتۆڤا لەتەمەنی ١١ ساڵیدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین، لە ساڵی ١٩١٠ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرھەمەکانی زیادی کردووە، ساڵی ١٩١١ لەگەڵ کەڵە شاعیرانی ڕووسیا کۆڕی گێڕاوە و بووەتە یەکێک لە شاعیرە ناودارەکانی ڕووسیا، ساڵی ١٩١٢ یەکەم دیوانی شیعری خۆی بڵاوکردووەتەوە و دوابەدوای ئەوە چەندەھا دیوانی دیکەی بڵاوکردووەتەوە. ئانا ئەخماتۆڤا لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٦٦ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]