ئانافیلاکسی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئانژیۆئێدیما

ئانافیلاکسی کاردانەوەیەکی ھەستۆکیھێن(allergic)ی گرینگە کە بەشێوەی لەناکاو دەستپێدەکات و دەتوانێ ببێتە ھۆی مردن.[١] ئانافیلاکسی بەگشتی بە نیشانەیەکی وەکوو زیپکە ھاوڕێ لەگەڵ خورین، ئیلتیھابی گەروو و زەختی خواری خوێن ھاوڕێ دەبێ. ھۆیەکانی گشتی ئانافیلاکسی بریتیە لە چزووی مێش و مەگس، خواردەمەنی و دەرمانەکان.

پاتۆفیزیۆلۆژی، ناسینی نەخۆشی و چاوەدێری ئەو[دەستکاری]

ئانافیلاکسی بە ھۆی ئاودزکردنی پڕۆتین لە ھەموو جوورە بە تایبەت لە خڕۆکەکانی خوێنی سپی پێش دێت. ئەم پڕۆتینانە دەتوانن کردەوەیەکی حەساسیەت ھێنەر (ئالێرژی ھێنەر) دەستپێبکەن و یان کردەوەکان تووندتر بکەن. ھۆی ئاودزکردنی ئەم پڕۆتینانە دەتوانێ کردەوەی سیستەمی سڵامەتی بێت، یان ھۆیەکی تر کە پەیوەندی بە سیستەمی سڵامەتییەوە نییە. ئانافیلاکسی بە پێی نیشانەکان و ئاگادارییەکان لە کەسەکەدا دەناسێندرێ. دەرمانی سەرەکی دەرزیلێدانی ئێپی نفرینە کە لە ھەندێک کات لەگەڵ دەرمانەکانی تر تێکەڵ دەبێت.

ئێپیدمۆلۆژی و پێشینەی نەخۆشی[دەستکاری]

لە سەرتاسەری جیھاندا -٠٫٠٥ % لە خەڵکی جیھان ئانافیلاکسی لە بڕگەیەک لە ژیانی خۆیاندا تاقی دەکەنەوە. وشەی ئانافیلاکسی لە وشەی یۆنانی ἀνά ana "لە بەرامبەری"، و φύλαξις phylaxis "پاراستن"، وەرگیراوە.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی ئانافیلاکسی

بەگشتی ئانافیلاکسی نیشانەی زۆر جیاواز لە چەند خولەک یان ساعەتێکدا بەدی دێنێ.[٢][٣] ئەگەر ھۆی ئانافیلاکسی مادەیەک بێت کە ڕاستەوخۆ چۆتە ناو لەش و خوێن (لەناو دەماری خوێندا)، نیشانەکانی ئانافیلاکسی بە شێوەی گشتی لە نێوان ٥ ھەتاکوو ٣٠   خولەکدا وەدیار دەکەوێت. کاتی مامناوەندی ٢ ساعەتە ئەگەر بەھۆی خواردەمەنییەوە بێ کە کەسەکە خواردوویەتی..[٤] زۆرترینی ئەوبەشانەی کە تووشی دەبێ، بریتییە لە: پێست(٩٠-٨٠%) سییەکان و ڕێگەی ھەناسەکێشان(٧٠%) گەدە و ڕێخۆڵە(٤٥-٣٠%)، دڵ و دەمارەکانی خوێنی(٤٥-١٠%) و سیستەمی دەمارەکانی ناوەندی(١٥-١٠%).[٣] بەگشتی یان دوو دانەیان و یان زۆرتری ئەم سیستەمانە تووش دەبن.

پێست[دەستکاری]

لیر و زیپکەی سەر کەمەری کەسی تووشبوو بە ئانافیلاکسی

نیشانەکان بەگشتی بریتیە لە لیرەکانی سەر پێست، خورینی دەموچاو و پێستی سوورھەڵگەڕاو، یان لێوی ھەڵمساوە...[٥] ئەو کەسانەی کە تووشی لیری ژێرپێستی (ئانژیۆئەدەم) بوون، لەوانەیە بە جێگەی خورین، ھەست بە سووتان بکەن.[٤] تاکوو ٢٠%ی تووشبوان لەوانەیە بەجێگەی خورین زمان یان ناوگەروویان ئیلتیھاب بکا..[٦] نیشانەکانی تر وەکوو ئاوڕێژی لووت و ئاوسانی پەردەی چڵمینی سەر چاو و پیلۆی چاو (کۆنژێنێکتیویت) ە.[٧] پێست لەوانەیە بەھۆی کەمی ئۆکسیژن ڕەنگەلەی ببێتە شینی کاڵ (سیانۆز)..[٧]

ھەناسە[دەستکاری]

نیشانەکانی ھەناسەکێشان بریتییە لە تەنگی نەفەس، ھەناسەکێشانی دژوار و ھاوڕی لەگەڵ دەنگی خس خس، یان ھەناسەکێشانی دژوار بە دەنگی بەرز (ھاوڕێ لەگەڵ فیکە)[٥] ھەناسەکێشان بە دەنگی خس خس بەگشتی بە ھۆی گرژی ماسولەکانی خوارەوەی ڕێگەی ھەناسەکێشانە (ماسوولکەکانی بۆری ھەوا) وەیە.[٨]ھەناسەکێشانی ھاوڕێ لەگەڵ دەنگی فیکە بە ھۆی ئاوسانی بەشەکانی سەرەوەیی ڕێگەی ھەناسەکێشانەوەیە، کە دەبێتە ھۆی تەنگی ڕێگەکانی ھەناسەکێشان[٩] گیرانی دەنگ، ئێش لە کاتی قووت داندا و کۆخەش لەوانەی ڕوو بدات

دڵ[دەستکاری]

شادەماری دڵ لەوانەیە بەھۆی ئازادکردنی ھیستامین لە خانەکانی دیاری کراوی ناو دڵ، بە شێوەیەکی لەناکاو گرژ بنەوە.(گرژبوونی شادەماری کرۆنێر)[١٠] ئەم پێکھاتە بەرگردەبێ لە ھاتووچۆی خوێن بۆ دڵ. و لەوانەیە ببێتە ھۆی مردنی خانەکانی دڵ (ئێنفارێکتووسی میووکارد)، یان لێدانی دڵ لەوانەیە زۆر توندتر، یان زۆر ئارامتر ببێت (دیس ڕیتمی دڵ)، و یان لەوانەیە دڵ لە لێدان بکەوێ(ڕاوەستانی دڵ). .[٣][١١] کەسانێک کە لە پێشووتردا گرفتی دڵیان ھەیە زۆرتر تووشی گرفتی دڵی پێکھاتوو لە ئانافیلاکسین. ref name=Cardio08/>لەکاتێکدا کە لێدانی تووندی دڵی زۆرتر بە ھۆی زەختی خوارێی خوێن تووشدەبێت،[٧] ١٠% لەوکەسانەی کە لە ئانافیلاکسی ڕەنج دەکێشن لەوانەیە لێدانی دڵی خوارەوە (بڕادی کاردی) یان زەختی خوارێی خوێنیان ھەبێ.(تیکەڵاوی لێدانی دڵی خوارەوە و زەختی خوێنی خوارەوە، ڕێفلێکسی بزول یان ڕێش¬یان ناو دەنێن)Cite error: Closing </ref> missing for <ref> tag لە منداڵان و لاوەکاندا خواردن زۆرترین ھۆی ھاندانە. لە گەورەکان دەرمانەکان و گەستن و پێوەدانی جڕوجانەوەر زۆرترین ھاندەرەکانن.[١١]ئەوانەی کەمتر دەبنە ھۆی ئەم شتە بریتین لە ھۆکاری فیزیایی و ھۆکاری بیۆلۆژیک (تۆوی پیاو)، لاتکێس، گۆڕانکاری ھۆڕمۆنی، زیادکراوەکانی خواردەمەنی (وەکوو ڕەنگەکانی خواردەمەنی و مۆنۆ سۆدیۆمی گلۆتامات) و ئەو دەرمانانەی کە بۆ پێست بەکار دەھێندرێن (دەرمانەکانی تەیبەت بە شوێن).[١٢] ڕاھێنانی لەشی و پلەی گەرمی (چ سەرما و یان گەرما)، دەتوانێ لە ڕێگەی ھاندانی خانەکانی شانەکراوی دیاریکراو (مەست سێلەکان) کە مادەی کیمیایی بەدیھێنەری کاردانەوەی حەساسیەتھێنەر(allergic)دەڕژێنن، دەبنە ھۆی تووشبوون بە ئانافیلاکسی.[١٣]

ئانافیلاکسێک کە ھۆیەکەی وەرزش بێت بەگشتی تایبەتە دەبێ بە خواردنی واردەمەنی دیاریکراو.[٤] ئەگەر ئانافیلاکسی کاتێک بێتەپێش کە کەسەکە لەکاتی وەرگرتنی دەرمانی لەھۆش¬چووندایە، زۆرترین ھۆی ئەو دەرمانە دیاریکراوەیە کە بۆ بدیھێنانی فەلەجی بەکاردەھێندرێن (ھۆیەکانی بەرگریکەری ماسوولەکانی دەماری)، ئانتی بیۆتیکەکان و لاتکێس.[١٤] لە ٥٠-٣٢% تووشبونەکاندا ھۆیەکە نادیارە.(ئانافیلاکسی ئیدیۆپاتیک)[١٥]

مەوادی خواردەمەنی[دەستکاری]

زۆریەک لە خواردەمەنییەکان دەتوانن ببنە ھۆی بەدیھاتنی ئانافیلاکسی، ئەگەرچی خواردەمەنییەکە بۆ ھەوەڵین بار بوخوردرێت[٣][١١] لە ئاسیادا، برینج و نۆک بەگشتی دەبنە ھۆی بەدیھاتنی ئانافیلاکسی.[١١] جۆرەکانی بەھێزتر بەگشتی بەخواردنی خواردەمەنی بەدی دێن،، ,[١٦] بەڵام ھەندێک لە کەسەکان کە مادەی خۆراکی لە بەشیک لە لەشیان دەکەوێ، کاردانەوەیەکی زۆر بەھێز لەخۆیان نیشان دەدەن. مناڵان دەتوانن بەسەر حەساسیەت(Allergy)ی خۆیاندا زاڵ بن. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ٨٠% مناڵان تووشبوو بە ئانافیلاکسی سەبارەت بە شیر و ھێلکە و ٢٠% تووشبوو بە ئانافیلاکسی تایبەت بە پاقلەی سودانی دەتوانن ئەم خواردەمەنیانە بەبێ گرفت بخۆن.[١٧]

دەرمانەکان[دەستکاری]

ھەر دەرمانێک لەوانەیە ببێتە ھۆی ئانافیلاکسی. باوترینیان ئانتی¬بیوتیکەکانی بێتالاکتام (وەکوو پنیسلین)، ئاسپرین و دەرمانەکانی دژە ئیلتیھابی نائیدترۆئیدیە(NSAIDs).[٣][١٨] ئەگەر کەسیک سەبارەت بە یەکێک لە دەرمانەکانی دژە ئیلتیھابی ناستریدیە(NSAIDs)حەساسیەت(Allergy)ی ھەبێ، دەتوانێ جۆرێکی تر لەم دەرمانانە بەکار بھێنی بەبێ ھاندەری بەدیھاتنی ئانافیلاکسی.[١٨] ھۆیەکانی تری باو بۆ بەدیھاتنی ئانافیلاکسی، چارەسەری بە مادەی کیمیایی، ڤاکسین، پڕوتامین (ناو سپێڕم) و دەرمانەکانی گیایی بەخۆوە دەگرێ.[١١][١٨] ھەندێک لە دەرمانەکان وەکوو وانکۆمایسین، مۆڕفین، و ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئاشکارکردنی وێنەکانی تیشکی ئیکس بەکاردەھێندرێن (ڕادیۆکانتراست ھێنەرەکان) بە خەسارگەیاندن بە خانەکانی دیاریکرا لە شانەکراوەکان و ھاندەریان بە ئازادکردنی ھیستامین (دێگرانۆلاسیۆن مست سێلەکان) دەبنە ھۆی ئانافیلاکسی.[١٦] بەرفراوانی کاردانەوە لە ئاست دەرمانێک تا ڕادەیەک پەیوەندی بە ئەوە ھەیە کە ئەم دەرمانە چەند کەڕەت جارێک بدرێتە کەسەکان و تا ڕادەیەکیش بەوە کە دەرمانەکە چۆن لەناو لەشدا کاردەکات.[١٩] ئانافیلاکسی پەیوەندیدار بە پنیسلین یان سفالۆسپۆرینەکان تەنیا دوای پەیوەندی گرتنیان بە پڕۆتەئینەکانی ناو لەش بەدی دێ، و ھەندێک ئاسایی تر لەوانی تر پەیوەندییەکە درووست دەکەن.[٤] ئانافیلاکسی پەیوەندیدار بە پنیسلین لە نێوان ھەر ٢٠٠٠ ھەتاکوو ١٠٠٠٠ کەس لە وەرگرانی پنیسلین، تەنیا لە یەک کەسدا پێش دێ. مردن لە کەمتر لە یەک کەسدا لە ھەر ٥٠٠٠٠ کەسی وەرگر پێش دێ. ئانافیلاکسی پەیوەندیدار بە ئاسپرین و دەرمانەکانی دژە ئیلتیھابی نا ستڕیئیدی(NSAIDs)نزیک بە یەک کەس لە ھەر ٥٠٠٠٠ کەسدا پێش دێ.[٤] ئەگەر کەسێک سەبارەت بە پنیسلینەکان لەخۆی کاردانەوە نیشان بدات، خەتەری کاردانەوەی سەبارەت بە سفالۆسپۆرین زۆرتر دەبێ، بەڵام ئەم مەترسێ لە یەک لە ١٠٠٠ کەمترە.[٤] دەرمانە کۆنەکان کە بۆ باشترکردنی وێنەکانی تیشکی ئیکس بەکاردەھێندران (ڕادیۆکانتراست ھێنەرەکان) لە ١% جارەکان تووشی کاردانەوە دەبوو. لە دەرمانەکانی نوێدا، ڕێژەی کەمتری لە مادەی ڕادیۆکانتراست ھێنەری ئوسمۆلار Osmolar radiocontrast) تووشی کاردانەوە لە ٠٫٠٤% جارەکان دەبێ.

ژەھر[دەستکاری]

ژەھری پێوەدان و گەستنی جڕوجانەوەرەکانی وەکوو مێش ھەنگوین و مێشی بێ ھەنگوین (ھایمنۆپترا) یان سنەکان (تریاتۆمینا) لەوانەیە ببێتە ھۆی تووشبوون بە ئانافیلاکسی.[٣][٢٠]

ئەگەر کەسێک لە پێشوودا سابارەت بە ژەھرێک کاردانەوەیەکی ھەبووە، و ئەگەر ئەم کاردانەوەیە لە کاردانەوەی ناوچەکانی دەوروبەری شوێنی پێوەدانەکە فراوانتر بوە، لەداھاتوودا لەگەڵ مەترسی زۆرتر سەبارەت بە ئانافیلاکسی بەرەوڕوویە.[٢١][٢٢] ئەگەرچی نیوەی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی ئانافیلاکسی گیانی خۆیان لەدەست دەدەن پێشتر ھیچ کاردانەوەیەکی بەرفراوانی (سیستماتیک) یان نەبووە.

ھۆیەکانی مەترسی[دەستکاری]

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تەنگە نەفەسی، ئەگزیما یان ڕینێتیان ھەیە زۆرتر لە سنووری مەترسی تووشبوون بە ئانافیلاکسی پەیوەندیدار بە خواردەمەنی، لاتکێس و ھۆیەکانی ڕادیۆکانتراست ھێنەر دان. ئەم کەسانە کەمتر لە مەترسی تووشبوون بە ئانافیلاکسی سەبارەت بە دەرمانەکانی دەرزیلێدان و پێوەدانی جڕوجانەوەرەکان دان.[١١][١٦] لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مناڵانی تووشبوو بە ئانافیلاکسی نیشان دەدا کە ٦٠%ی ئەوان پێشینەی نەخۆشییەکانی ئاتۆپیک¬یان ھەبووە. زۆرتر لە ٩٠%ی مناڵان کە بەھۆی تووشبوون بە ئانافیلاکسی گیانیان لەدەست داوە تووشی تەنگە نەفەسی ببوون.[١٦] ئەو کەسانەی کە زۆترت لە ڕادە بەدەر تووشی شێواوی بەدیھاتوو لە مەست سێل لەناو شانەکانی خۆیانن (ماستۆسیتۆز) یان مەست سێلی زۆرتریان ھەیە، لە مەترسی زۆرتردان.[١١][١٦] ھەرچی کاتی نێوان ئاخرین پەیوەندی لەگەڵ ھۆیەکانی تووشبوون بە کاردانەوە زۆرتر بێ، مەترسی کاردانەوەیەکی نوێ کەمتر دەبێ.[٤]

میکانیزم[دەستکاری]

ئانافیلاکسی کاردانەوەیەکی بەھێزی حەساسیەتھێنەرە (allergic) کە لەناکاو دەستپێدەکات و زۆریەک لە بەشەکانی لەش دادەگرێ..[١][٢٣] ھۆیەکەشی تەشەنەی پەیوەندیدەرەکانی ئیلتیھابی و سیتۆکاینەکان ناو مەست سێلەکان و بازووفیلەکانە. تەشەنەی ئەوان بە ھۆی کاردانەوەیەکی سیستەمی بەرگرییە، بەڵام بە خەسارگەیاندن بەم خانانەش بەدی دێ کە تایبەتە بە وڵامی سڵامەتی نییە..[٢٣]

سڵامەت ناسی[دەستکاری]

کاتێک کە ھۆی بەدیھاتنی ئانافیلاکسی وڵامێکی سڵامەتییە، ئیمێنۆگلۆبینی E (IgE)پەیوەند دەدرێ بە مادەی دەرەکی کە بۆتە ھۆی دەستپێکردنی کاردانەوە (دەرمانی لەش پارێز). تێکەڵاوی پەیوەندی IgE لەگەڵ دەرمانی لەش پارێز، وەرگرەکانی FcεRI لەسەر مەست سێلەکان و بازوفیلەکان چالاک دەکا. مەست سێلەکان و بازوفیلەکان بە تەشەنەکردنی پەیوەنددەرەکانی ئیلتیھاب وەکوو ھیستامین لە خۆیان کاردانەوە نیشان دەدەن. ئەم پەیوەنددەرانە گرژبوونەوەی ماسولەکانی تەختی برونێش زۆرتر دەکەن و دەبنە ھۆی فراوانتر بوونی دەمارەکانی خوێن (وەدرەنگ کەوتنی خوێنی شادەمار)، تەشەنەی شلە لە دەمارەکانی خوێندا زۆرتر دەبێ، و کاریگەری ماسولەکانی دڵ کەم دەکاتەوە..[٤][٢٣] ھەروەھا کاردانەوەیەکی سڵامەت ناسی ھەیە کە تیبەت بە IgE نییە، بەڵام دیار نییە کە ئەم کاردانەوەیە لە مرۆڤدا پێش دێ یان نا.[٢٣]

ناسڵامەت ناسی[دەستکاری]

کاتێک کە بەھۆی وڵامێکی سڵامەتی نییە، کاردانەوەی بەدیھاتوو لەم ھۆیانە کە ڕاستەوخۆ خەساردەگەیێنە مەست سێلەکان و بازوفیلەکان و دەبنە ھۆی ئازادکردنی ھیستامین و مادەکانی تر کە بە گشتی لەگەڵ کاردانەوەیەکی حەساسیەت ھێنەر(allergic) ھاوڕێن (دەگەرانۆلاسیۆن)). ئەو ھۆیانەی کە دەتوانێ بەم خانانە خەسار بگەیێنێ، بریتیە لە کۆنتراست ھێنەر بۆ تیشکی ئیکسو مادە بێھۆشکەرەکان (ئێپیۆئیدەکان)، پلەی گەرمی) گەر یان سارد) و لەرزینە.[١٢][٢٣]

دۆزینەوە[دەستکاری]

ئانافیلاکسی دەتواندرێ بە یارمەتی دەسکەوتەکانی پزیشکی و کلینیکی بدۆزرێتەوە.[١١] ھەرکات یەکێک لە سێ بابەتی خوارەوە لە چەند خولەک یان کاتژمێردا دوای لێکەوتنی مادەی ھەستیار (ئالێرژی) ھێنەر ڕووبدات ئەگەری ئەوە ھەیە کە کەسەکە تووشی انافیلاکسی بووە.[١١]: ئانافیلاکسی دەتواندرێ بە یارمەتی دەسکەوتەکانی پزیشکی و کلینیکی بدۆزرێتەوە.[١١] ھەرکات یەکێک لە سێ بابەتی خوارەوە لە چەند خولەک یان کاتژمێردا دوای لێکەوتنی مادەی ھەستیار (ئالێرژی) ھێنەر ڕووبدات ئەگەری ئەوە ھەیە کە کەسەکە تووشی انافیلاکسی بووە.[١١]:

  1. تێکەڵی پێست یان چێنراوەکانی دەماری دڕکاوی ھەروەھا گرفتی ھەناسەکێشان و ھاتنەخواری زەختی خوێن
  2. ژمارەی دوو یان زۆرتر لە نیشانەکانی خوارەوە:-
  3. آ- تێکەڵاوی پێست و پەردەی چڵمین
  4. ب- گرفتی ھەناسەکێشان
  5. ج- زەختی خوێنی خوارەوە
  6. د- گرفتی تایبەت بە گەدە و سۆرچک (بۆری خۆراک)
  7. ھاتنە خواری زەخت دوای لێکەوتنی مادەی ھەستیار (ئالێرژی) ھێنەری دیاریکراو

پۆلێن کردن[دەستکاری]

ئانافیلاکسی بە سێ جۆری سەرەکی دابەش دەکرێ. شۆکی ئانافیلاکسی کاتێک ڕوو دەدات کە دەمارەکانی خوێن لە زۆربەی بەشەکانی لەش فراوانتر دەبنەوە (فراوانترکردنی دەمارەکانی سیستماتیک)، کە دەبێتە ھۆی زەختی خوێنی خوارەوە کە ٣% لە زەختی خوێنی نۆڕماڵی کەسێکی ئاسایی خوارترە یان ٣٠% لە رێژەی ئیستاندارد خوارترە.[٦] ئانافیلاکسی دوو قۆناغی کاتێک دیاری دەکرێ کە نیشانەکان بەینی ٧٢-١ کاتژمێر بگەڕێنەوە، ئەگەرچی لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە ٢% ی کەیسەکانی ئانافیلاکسی دوو قۆناغین.[٢٤] نیشانەکان زۆرجار لە نێوان ٨ کاتژمێردا دەگەڕێنەوە.[١٦] کاردانەوەی دووھەم بە ھەمان شیواز دەرمان دەکرێ کە ئانافیلاکسی سەرەکی دەرمان دەکرێت.[٣] چەوکی ھاوسان لەگەڵ ئانافیلاکتیک یان کاردانەوەکانی ئانافیلاکسی ناوەکانی کۆنی ئانافیلاکسین کە ھۆی ئەم کاردانەوە ئالێرژیک نییە بەڵکوو ھۆیەکەی خەسارگەیاندنی ڕاستەوخۆ بە مەست¬سێلەکانە (گرانۆلاسیۆنی مەست¬سێلەکن). کەسانێک پێیان وایە ئیتر نابێ کە لە ناوەکانی کۆن کەڵک وەرگیڕێ.

تاقیکاری ئالێرژی[دەستکاری]

تاقیکاری ئالێرژی پێستی لە حاڵی بەڕێوەبردن لەسەر قۆڵی ڕاست

تاقیکاری ئالێرژی لەوانەیە یارمەتی ئەوە بدات کە چ شتێک بۆتە ھۆی ئانافیلاکسی کەسەکە. تاقیکاری ئالێرژی پێستی (وەکوو پەچی تاقیکاری) بۆ خواردەمەنی و ژەھری دیاریکراو ھەیە.[١٧] تاقیکارییەکانی خوێن بۆ دژەتەنەکانی تایبەت بۆ ناساندن ئەو ئالێرژیانەی کە بە ھۆی شیر و ھێلکە و پاقلەی سودانی و مێشکی داری و ماسی بەدی دێ، کاریگەرە.[١٧] تاقیکارییەکانی پێستی دەتوانێ ئالێرژی بە پنێسلینی بسەلمێنێ. بەڵام بۆ دەرمانەکانی تر تاقیکاری پێستی نییە. ئانافیلاکسی نائاسوودەیی تەنیا بە لێکۆڵینەوەی پێشینەی کەسەکە یان بە دانانی وی لە ئاست مادەی ئالێرژی ھێنەردا کە لەوانەیە لە ڕابردوودا بوبێتە ھۆی کاردانەوە، دیاری دەکات. ھیچ تاقیکارییەکی پێستی و خوێنی بۆ ئانافیلاکسی نائاسوودەیی نییە..[٢٥]

دیاری کردنی جیاکارانە[دەستکاری]

جارجارە دیاریکردنی ئانافیلاکسی لە تەنگەنەفەسی، بێھۆشێکی کە بە ھۆی کەمی ئۆکسیژێن (syncope) و ھێرشەکانی دڵەڕاوکە(panic)، دژوارە.[١١] زۆربەی کات کەسانێک کە تەنگەنەفەسییان ھەیە، خورین و ھیچ ھێمایێکی سۆرچک (بۆری خۆراک) و گەدەیان نییە. کاتێک کە کەسێک بێھۆش دەکرێ، پێست بێ¬ڕەنگ و بێ زیپکەیە. پێستی کەسێکی کە تووشی ھێرشەکانی دڵەڕاوکە(panic) بووە لەوانەیە داگیرسابێ، بەڵام لیری یان زیپکەی پانی نییە.[١١] شتی تر کە لەوانەیە ھاوشیوەی ھەبێ بریتییە لە ژەھراوی بوونی خۆراکی بە ھۆی ماسێ خراپبوو و بۆگەن (سارم،scombroidosis) و چڵککردن بە ھۆی خۆرکەی دیاریکراو (ئێنیزاکیازیس،anisakiasis)

بەرگری[دەستکاری]

بۆ بەرگری لە ئانافیلاکسی وا باشترە لەو شتانەی کە لە ڕابردوودا بۆتە ھۆی کاردانەوە، دووری بکرێ. کاتێک ئەم کارە ناتوادرێ بکرێت، لەوانەیە دەرمان¬گەلێک ھەبێ کە ئەندام لە کاردانەوە لە بەرامبەر مادەی ئالێرژی ھێنەری دیاریکراو بپارێزێ. (سڕینەوەی ئالێرژی) چارەسەرکردنی سیستەمی ئاسوودەیی بە بنەماڵەی پەردەی بالان، لە سڕینەوەی ئالێرژی ٩٠-٨٠% گەورەکان و ٩٨% گەنجان دژی ئالێرژی بە مێش¬ھەنگوین (بەبێ ھەنگوین) و زەردواڵەی سوور، زوەردواڵەی زەرد و مێرولەی ئاگرین بەکارھاتوویە. چارەسەرکردنی سیستەمی ئاسوودەیی زار دەتوانێ لە سڕینەوەی ھەندێک کەس لە ئاست خۆراکی دیاریکراو وەکوو شیر و ھێلکە و مێشکی ناوکە و پاقلەی سودانی کاریگەرە، بەڵام ئەم دەرمانە ھەنێدک جار کاریگەری لایەنی خراپی لەگەڵە.. سڕینەوەی ئالێرژی بۆ زۆ یەک لە دەرمانەکانیش دەکرێت، سەرەڕای ئەوەش زۆربەی دەبێ خەڵک زۆر بە ساکاری لە بەکارھێنانی دەرمانی گرفت¬ھێنەر خۆ بپارێزن بۆ کەسانێک کە لە ئاست لاتێکس ئالێرژیان ھەیە گرینگە لەو خۆراکییانەی کە پێکھاتەی وەکوویەکیان ھەیە بەو وڵامەی ئاسوودەیی درووستی کردووە، دووری بکەن (ئەو خۆراکیانەی ئالێرژی یەکتربڕ) ھەروەکوو ئاواکادوو، مۆز و پەتاتە.[١١]

بەڕێوەبەرایەتی[دەستکاری]

ئانافیلاکسی بارودۆخێکی لەناکاوە کە پێویستی بە ھەوڵ و تێکۆشانی ڕزگارکردن وەک کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێگاکانی ھەناسە، ئۆکسیژێنی زیادی، دەفرایەتی زۆری شلەکانی ناو دەمارە خوێنییەکان و چاوەدێری ورد ھەیە.[٣] ئێپی نێفرین دەرمانێکە کە سەبارەت بە دەرمانەکانی تر یەکەمایەتی ھەیە، جگە لە ئپی نێفرین، ئانتی ھیستامین و ئیسترۆئیدش کەڵکیان لێ¬وەردەگیرترێ..[١١] کاتێک بارودۆخی تاک ئاسایی دەبێتەوە، دەبێ ٢ تاکوو ٢٤ کاتژمێر لە نەخۆشخانە لەژێر چاەوەدێری بێت تاکوو لە دووبارە نەبوونەوەی نیشانەکان دڵنیایی دەست کەوێت، چونکوو گەر تاک تووشی ئانافیلاکسی دوو قۆناغی بووبێت، نیشانەکان دەگەڕێنەوە...[١٦][٢٤][٢٦][٤]

ئێپی نێفرین[دەستکاری]

ئێپی نێفرین (ئەدرناڵین) دەرمانی سەرەکی ئانافیلاکسییە. ھیچ ھۆیەک نییە بۆ ئەوەی کەڵکی لێوەرنەگیرترێ. (بە بێ مەسەلەی قەدەغە کردن و لە کار نەکردنی دیاریکراو)[٣] ڕادەسپێردرێت ھەر کە گومان بە ئانافیلاکسی بێت، گیراوەی ئێپی فیلین لە ماسوولکەی پێشەوە- دەرەوەی بدرێت.[١١] گەر لە کەسەکەدا ئەو دەرمانە کاردانەوەیەکی باشی نەبێت، دەرزی لێدان ھەر ٥ تاکوو ١٥ خولەک جارێک دووپاتە بێتەوە. name=World11/> قۆناغی دەرمانی دووھەم لە ١٦ تاکوو ٣٥% دا پێویستە.[١٦] کەم ھەڵدەکەوێت کە لە زیاتر دوو قۆناغی دەرمان پێویست بێت.[١١] دەرزی لێدان لە ناو ماسوولکەدا (بەکار ھێنان لە ناو ماسوولکەدا) لە دەرزی لێدانی ژێڕ پێست (بەکارھێنانی ژێر پێستی) کە ھێورتر ھەڵدەمژترێت. باشترە.[٢٧] گرفتە پاژەکەکانی سەرچاوە گرتوو لە ئێپی فیلین بریتیین لە: لەرز، دڵکوتە، ژانەسەر و لێدانی دڵ..[١١] لەوانەیە ئێپی نێفرین لە کەسانێکدا کە بێتابلاکێر لەکار دەکەن، وڵامدەرەوە نەبێت. گەر لەم بارودۆخەدا. ئپپی نێفرین کاریگەری نییە، دەتوانرێ گلوسینومی ناو دەماری خوێن بەکار بھێندرێت. گلو سینوم میکانیزمی کرداری ھەیە کە وەرگرەکانی بێتا ناگرێتەوە. گەر پێویست بێت، دەکرێ ئێپی¬نێفرین بە شێوەی گیراوەیەکی شل بکرێتە ناو ڕەگەوە (دەرزی لێدانی ناو دەمارەکانی خوێن). سەرەڕای ئەمە دەرزی لێدانی ئێپی¬نێفرین بە شیوەی لەناو دەماری خوێندا دەتوانێت ببێتە ھۆی لێدانی ناڕێکی دڵ (دیس ڕیتمی) و ھێرشەکانی دڵ (ئەنفارکتووس مووکارس).).[٢٨]

بە شێوەی ئاسایی دەرزی لێدەرەکانی ئۆتۆماتیکی ئێپی نێفرین کە بە کەسەکان ڕێگە دەرزی لێدان لە ماسوولکەکانی خۆیان دەدات، لە دوو قۆناغدا دەکەونە بەر دەست، یەکێک بۆ گەورەکان کە کێشێکی زۆرتر لە 25  کیلۆگڕەمیان ھەیە و ئەوەی تر بۆ منداڵانە کە کێشی نێوان ١٠ تاکوو 25  کیلۆگڕەمیان ھەیە.[٢٩]

تەواوکەرەکان[دەستکاری]

جگە لە ئێپی نێفرین، زۆرجار لە ئانتی ھیستامین کەڵک وەردەگیرترێت. بە پێی بەڵگەکانی تیۆری وا قەبووڵ کرابوو کە ئانتی ھیستامین بەکەڵکە، بەڵام لە ڕاستیدا سەبارەت بەوە کە ئانتی ھیستامین لە چارەسەرکردنی ئانافیلاکسیدا کاریگەری ھەیە، بەڵگەی کەم ھەیە. لە شیکردنەوەی ٢٠٠٧ی کووکرێندا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی بەکوالیتی باش بۆ ڕاسپاردنی کەڵک¬وەرگرتن لە ئانتی ھیستامین نەدۆزراوە..[٣٠] ئانی ھیستامینەکان لەسەر کۆبوونەوەی شلەکان و گرژ بوونی ماسوولکەکانی ڕێگای ھەناسەیی کاریگەریان نییە.[١٦]

گەر کەسێک تووشی ئانافیلاکسی بووبێت، لەوانەیە کۆرتیکووستروئیدەانیش کاریگەرییەکی وایان نەبێت، لەوانە بە ھیوای کەمکردنەوەی مەترسی ئانافیلاکسی دوو قۆناغی کەڵک¬وەردەگیرترێ، بەڵام ئەوان لە بەرگری کردنی لە ئانافیلاکسییەکانی دواییدا کاریگەریان نییە. سالبووتاموول کە لە ڕێگای کۆئەندانی ھەناسەدانەوە دێتە ژوورەوە، دەتوانێت لە کاتێکدا کە ئێپی نێفرین نیشانەکانی بروونکوواسپاسم لەناو نابات، بەکەڵک بێت.

name=CEA11/> مەسیلەن بلوو لە کەسانێکدا کە دەرمانەکانی تر تێیاندا کارییگەری نییە، بەکارھێندراوە، چونکوو ماسوولکەکان ساف، ئازاد دەکات..[١٦]

ئامادەبوون[دەستکاری]

بەو کەسانەی کە لەبەر دەمی مەترسی ئانافیلاکسی دان، ڕادەسپێرێت کە" پرۆگرامێکی کرداری دەقیقی ھەستیاری (Allergic)" یان ھەبێت. دایک و باوکەکان دبێ قوتابخانە سەبارەت بە ھەستیاری منداڵەکەیان و ھەوڵ و تێکۆشانی پێوێست لە کاتی پێشھاتنی بارودۆخی فریاکەوتنی ئانافیلاکسیدا ئاگادار کەنەوە.[٣١] بەرنامەی کرداری دەقیق زۆرجار داگری کەڵک-وەرگرتن لە دەرزی لێدەرەکانی ئۆتۆماتیکی ئێپی نێفرین، ڕاسپاردنی بۆ بەکارھێنانی بازنەی ئاگادارکەرەوە و ڕاسپاردەگەلێک لەبارەی چۆنیەتی خۆلادان لە ھاندەرەکانە..[٣١] بۆ ھەندێک لە ھاندەرەکان، دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ھەستیاری لەش لە بەرانبەر مادەیەکدا کە بۆتە ھۆی کاریگەری ھەستیاری (چارەسەری یان بەرگری کردن لە نەخۆشی، مادەی ھەستیاری ھێنەر) ھەیە. ئەم جۆرە شێوازی چارەسەرکردنە لەوانەیە لە گەڕانەوەی تری ئانافیلکاسی بەرگری بکات. ئەم قۆناغە دەرمانە چەند ساڵەیەی سڕینەوەی ھەستیاری ژێر پێستی لە بەرانبەر جڕ و چانەوەرە پێوەدەرەکاندا بەکەڵکە، لە دۆخێکدا سڕینەوەی ھەستیاری زاری بۆ زۆریەک لە چێشتەکان بەکەڵکە..[٣]

دوورە دیمەن[دەستکاری]

گەر ھۆی نەخۆشییەکە ناسراو بێت، بۆ چاکبوونەوە و باشتر بوون ئەگەری زۆر ھەیە و تاک بە خێرایی چارەسەر دەکرێت. تەنانەت گەر نەخۆشییەکە نەناسراو بێت، گەر دەرمان بۆ ڕاگرتنی ئەو نوخۆشییە لەبەر دەستدا بێت، زۆرجار تاک زۆر باش چاک دەبێتەوە. گەر رووداوی مەرگ بێتە پێش، زۆرجار یان ھۆیەکی لە ھەناسەدانەوە سەرچاوە دەگرێت یان بە ھۆی دڵ و دەمارەکانەوەیە (شۆک)[١٦][٢٣] لە ٢٠% دا0.7– دەبێتە ھۆی مردن..[٤][١٠]. ھەندێک لە مردنەکان لە ماوەی چەند خۆلەکدا ڕوو دەدەن.[١١]کەسانێک کە تووشی ئانافیلاکسی سەرچاوەگرتوو لە ڕاھێنانی لەشن، زۆرجار ئاکامێکی باشیان ھەیە و بە چوونەسەری تەمەن گەڕانەوەی کەمتر و کەم ھێزتریان دەبێت.[٣٢] شیمانە ڕادەی سەرھەڵدانی ئانافیلاکسی4–5 لە ھەر ١٠٠٠٠٠ کەسدا لە ساڵ دایە.[١٦] بە مەترسی ھەتاکوو کۆتایی ژیان 0.5%–2%.[١١]

وا وێدەچێت ڕێژەکە بەرەو زیادبوونە، ژمارەی کەسانێک کە تووشی ئانافیلکاسی لە دەیەی ٨٠ دا نزیکەی ساڵانە ٢٠ کەس لە ھەر ١٠٠٠٠٠ کەسدا بوو، لە دۆخێکدا لە دەیەی ٩٠ دا ئەم ڕادەیە ساڵانە ٥٠ کەس لە ھەر ١٠٠٠٠٠ کەسدا بوو.[٣] لە ڕواڵەتدا ئەم زۆربوونە لە پلەی ھەوەڵدا سەبارەت بە نانافیلاکسی سەرچاوەگرتوو لە مادەکانی خواردەمەنییە. ,[٣٣] زۆرترین مەترسی لە تاکی لاو و ژناندا ھەیە.[٣][١٦]

ئێستاکە، ساڵانە ٥٠٠ تاکوو ١٠٠٠ کەس (٢٫٤ میلیۆن) لە ئامریکا، ٢٠ کەس (٣٣. لە میلیۆن) لە بریتانیا، و ١٥ کەس (٠٦٤ لە میلیۆندا) لە ئوسترالیا بە ھۆی ئانافیلاکسی گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.[١٦] ڕێژەی مردن لە دەیەکانی ١٩٧٠ و ٢٠٠٠دا کەم بۆتەوە.[٣٤] لە ئوسترالیا، بە شیوەیەکی سەرەکی مردن بۆ ھۆی ئانافیلاکسی سەبارەت بە مادەکانی خواردەمەنی، لەناو ژناندا ڕوو دەدات لە دۆخێکدا مردن بە ھۆی پێوەدانی جڕ و جانەوەرەکان زۆرجار لەناو پیاواندا ڕوو دەدات.[١٦] مردن بە ھۆی ئانافیلاکسی زۆرتر بە ھۆی دەرمانەکانە.[١٦]

مێژوو[دەستکاری]

چارلز ریچێت (Charles Richet)وشەی "ئانافیلاکس"ی لە ساڵی ١٩٠٢ دا دۆزییەوە، پاشان لەبەر دەربڕینی باشتر بە "ئانافیلاکسی" گۆڕی.[١٧] دواتر چارلز ریچێت لە ساڵی ١٩١٣دا خەڵاتی نۆبلی پزیشکی و فیزیۆلۆژی بەھۆی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی ئانافیلاکسیدا وەرگرت.[٤]بەڵام کاردانەوەکەی ئانافیلاکسی لە کاتێکی زۆر دوورترەوە ڕاپۆرت دراوە.[٢٥] ئەم وشەیە لە زمانی یۆنانی و وشەکانی یۆنانی ἀνά ana" لە بەرانبەر" و φύλαξις phylaxis " پاراستن" وەرگیرتراوە..[٣٥]

لێکۆڵینەوەکان[دەستکاری]

ھەوڵ و تێکۆشان¬گەلێک خەریکە ئەنجام دەدرێت بۆئەوەی بتوانرێ ئێپی نێفرین دابین بکرێ و لەبن زمان (ئێپی نێفرینی بن-زمانی) بۆ چارەسەرکردنی ئانافیلاکسی، کەڵک وەربگیرترێت. name=CEA11/>دەرزی لیدانی ژێرپێستی ئانتی بادی ئانتی IgEئۆمالیزوماب (omalizumab) وەک ڕێگایەک بۆ بەرگری کردن لە گەڕانەوە لە دۆخی شیکردنەوە دایە، بەڵام ھێستا کەڵک¬وەرگرتن لەو ڕاناسپێردرێت...[١١][٣٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ١٫٠ ١٫١ Tintinalli, Judith E. (2010). Emergency Medicine: A Comprehensive Study Guide (Emergency Medicine (Tintinalli)). New York: McGraw-Hill Companies. pp. 177–182. ISBN 0-07-148480- 9. 
  2. Oswalt ML, Kemp SF (May 2007). "Anaphylaxis: office management and prevention". Immunol Allergy Clin North Am 27 (2): 177–91, vi. DOI:10.1016/j.iac.2007.03.004. PMID 17493497. "Clinically, anaphylaxis is considered likely to be present if any one of three criteria is satisfied within minutes to hours" 
  3. ٣٫٠٠ ٣٫٠١ ٣٫٠٢ ٣٫٠٣ ٣٫٠٤ ٣٫٠٥ ٣٫٠٦ ٣٫٠٧ ٣٫٠٨ ٣٫٠٩ ٣٫١٠ ٣٫١١ Simons FE (October 2009). "Anaphylaxis: Recent advances in assessment and treatment". J. Allergy Clin. Immunol. 124 (4): 625–36; quiz 637–8. DOI:10.1016/j.jaci.2009.08.025. PMID 19815109. 
  4. ٤٫٠٠ ٤٫٠١ ٤٫٠٢ ٤٫٠٣ ٤٫٠٤ ٤٫٠٥ ٤٫٠٦ ٤٫٠٧ ٤٫٠٨ ٤٫٠٩ ٤٫١٠ Marx, John (2010). Rosen's emergency medicine: concepts and clinical practice 7th edition. Philadelphia, PA: Mosby/Elsevier. p. 15111528. ISBN 9780323054720. 
  5. ٥٫٠ ٥٫١ Sampson HA, Muñoz-Furlong A, Campbell RL, et al. (February 2006). "Second symposium on the definition and management of anaphylaxis: summary report—Second National Institute of Allergy and Infectious Disease/Food Allergy and Anaphylaxis Network symposium". J. Allergy Clin. Immunol. 117 (2): 391– 7. DOI:10.1016/j.jaci.2 005.12.1303. PMID 16461139. 
  6. ٦٫٠ ٦٫١ Limsuwan, T; Demoly, P (2010 Jul). "Acute symptoms of drug hypersensitivity (urticaria, angioedema, anaphylaxis, anaphylactic shock).". The Medical clinics of North America 94 (4): 691–710, x. PMID 20609858. 
  7. ٧٫٠ ٧٫١ ٧٫٢ Brown, SG; Mullins, RJ, Gold, MS (Sep 4, 2006). "Anaphylaxis: diagnosis and management". The Medical journal of Australia 185 (5): 283–9. PMID 16948628. 
  8. Cite error: Invalid <ref> tag; no text was provided for refs named Diag08
  9. Brown, SG; Mullins, RJ, Gold, MS (2006 Sep 4). "Anaphylaxis: diagnosis and management.". The Medical journal of Australia 185 (5): 283–9. PMID 16948628. 
  10. ١٠٫٠ ١٠٫١ Triggiani, M; Patella, V, Staiano, RI, Granata, F, Marone, G (2008 Sep). "Allergy and the cardiovascular system.". Clinical and experimental immunology 153 Suppl 1: 7–11. PMC 2515352. PMID 18721322. 
  11. ١١٫٠٠ ١١٫٠١ ١١٫٠٢ ١١٫٠٣ ١١٫٠٤ ١١٫٠٥ ١١٫٠٦ ١١٫٠٧ ١١٫٠٨ ١١٫٠٩ ١١٫١٠ ١١٫١١ ١١٫١٢ ١١٫١٣ ١١٫١٤ ١١٫١٥ ١١٫١٦ ١١٫١٧ ١١٫١٨ ١١٫١٩ ١١٫٢٠ Simons, FE; World Allergy, Organization (2010 May). "World Allergy Organization survey on global availability of essentials for the assessment and management of anaphylaxis by allergy-immunology specialists in health care settings.". Annals of allergy, asthma & immunology: official publication of the American College of Allergy, Asthma, & Immunology 104 (5): 405–12. PMID 20486330. 
  12. Cite error: Invalid <ref> tag; no text was provided for refs named APLS07
  13. editors, Marianne Gausche-Hill, Susan Fuchs, Loren Yamamoto, (2007). The pediatric emergency medicine resource (Rev. 4. ed. ed.). Sudbury, Mass.: Jones & Bartlett. pp. 69. ISBN 9780763744144. 
  14. Dewachter, P; Mouton-Faivre, C, Emala, CW (2009 Nov). "Anaphylaxis and anesthesia: controversies and new insights.". Anesthesiology 111 (5): 1141–50. DOI:10.1097/ALN.0b013e3181bbd443. PMID 19858877. 
  15. editor, Mariana C. Castells, (2010). Anaphylaxis and hypersensitivity reactions. New York: Humana Press. pp. 223. ISBN 9781603279505. 
  16. Cite error: Invalid <ref> tag; no text was provided for refs named CEA11
  17. ١٧٫٠ ١٧٫١ ١٧٫٢ ١٧٫٣ Boden, SR; Wesley Burks, A (2011 Jul). "Anaphylaxis: a history with emphasis on food allergy.". Immunological reviews 242 (1): 247–57. PMID 21682750. 
  18. ١٨٫٠ ١٨٫١ ١٨٫٢ Volcheck, Gerald W. (2009). Clinical allergy: diagnosis and management. Totowa, N.J.: Humana Press. pp. 442. ISBN 9781588296160. 
  19. {{cite journal|last=Drain|first=KL|coauthors=Volcheck, GW|title=Preventing and managing drug-induced anaphylaxis.|journal=Drug safety: an international journal of medical toxicology and drug experience|year=٢٠٠١|volume=٢٤|issue=١١|pages=٨٤٣–
  20. Klotz, JH; Dorn, PL, Logan, JL, Stevens, L, Pinnas, JL, Schmidt, JO, Klotz, SA (2010 Jun 15). ""Kissing bugs": potential disease vectors and cause of anaphylaxis.". Clinical infectious diseases: an official publication of the Infectious Diseases Society of America 50 (12): 1629–34. PMID 20462351. 
  21. Bilò, MB (2011 Jul). "Anaphylaxis caused by Hymenoptera stings: from epidemiology to treatment.". Allergy 66 Suppl 95: 35–7. PMID 21668850. 
  22. Cox, L; Larenas-Linnemann, D, Lockey, RF, Passalacqua, G (2010 Mar). "Speaking the same language: The World Allergy Organization Subcutaneous Immunotherapy Systemic Reaction Grading System.". The Journal of allergy and clinical immunology 125 (3): 569–74, 574.e1-574.e7. PMID 20144472. 
  23. ٢٣٫٠ ٢٣٫١ ٢٣٫٢ ٢٣٫٣ ٢٣٫٤ ٢٣٫٥ Khan, BQ; Kemp, SF (2011 Aug). "Pathophysiology of anaphylaxis.". Current opinion in allergy and clinical immunology 11 (4): 319–25. PMID 21659865. 
  24. Cite error: Invalid <ref> tag; no text was provided for refs named BI05
  25. ٢٥٫٠ ٢٥٫١ Ring, J; Behrendt, H, de Weck, A (2010). "History and classification of anaphylaxis.". Chemical immunology and allergy 95: 1–11. PMID 20519878. 
  26. "Emergency treatment of anaphylactic reactions – Guidelines for healthcare providers" (PDF). Resuscitation Council (UK). January 2008. Retrieved 2008-04-22. 
  27. Simons, KJ; Simons, FE (2010 Aug). "Epinephrine and its use in anaphylaxis: current issues.". Current opinion in allergy and clinical immunology 10 (4): 354–61. PMID 20543673. 
  28. {{cite journal|last=Mueller|first=UR|title=Cardiovascular disease and anaphylaxis.|journal=Current opinion in allergy and clinical immunology|date=2007 Aug|volume=٧|issue=٤|pages=٣٣٧–٤١|pmid=١٧٦٢٠٨٢٦}}
  29. Sicherer, SH; Simons, FE, Section on Allergy and Immunology, American Academy of, Pediatrics (2007 Mar). "Self-injectable epinephrine for first-aid management of anaphylaxis.". Pediatrics 119 (3): 638–46. PMID 17332221. 
  30. Sheikh A, Ten Broek V, Brown SG, Simons FE (August 2007). "H1-antihistamines for the treatment of anaphylaxis: Cochrane systematic review". Allergy 62 (8): 830–7. DOI:10.1111/j.1398-9995.2007.01435.x. PMID 17620060. 
  31. ٣١٫٠ ٣١٫١ Martelli, A; Ghiglioni, D, Sarratud, T, Calcinai, E, Veehof, S, Terracciano, L, Fiocchi, A (2008 Aug). "Anaphylaxis in the emergency department: a paediatric perspective.". Current opinion in allergy and clinical immunology 8 (4): 321–9. PMID 18596589. 
  32. {{cite book|last=editor|first=Mariana C. Castells,|title=Anaphylaxis and hypersensitivity reactions|year=٢٠١٠|publisher=Humana Press|location=New York|isbn=٩٧٨١٦٠٣٢٧٩٥٠٥|pages=٢٢٣
  33. "An update on epidemiology of anaphylaxis in children and adults.". Current opinion in allergy and clinical immunology 11 (5): 492–6. 2011 Oct. PMID 21760501. 
  34. Demain, JG; Minaei, AA, Tracy, JM (2010 Aug). "Anaphylaxis and insect allergy.". Current opinion in allergy and clinical immunology 10 (4): 318–22. PMID 20543675. 
  35. "anaphylaxis". merriam-webster.com. Retrieved 2009-11-21. 
  36. Vichyanond, P (2011 Sep). "Omalizumab in allergic diseases, a recent review.". Asian Pacific journal of allergy and immunology / launched by the Allergy and Immunology Society of Thailand 29 (3): 209–19. PMID 22053590.