ئیشتوویگوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاستیاگەوە ڕەوانە کراوە)
ئیشتوویگوو
پاشا ئیشتوویگوو بە زنجیرەوە ملکەچی کورووشی مەزن دەبێ (تابلۆی سەدەی ١٨).
پاشای پاشایەتی ماد
فەرمانڕەوایی٥٦٤ – ٥٥٠ پ. ز (بەپێی ھێرۆدۆت)
پێشووھەڤەخشترە
جێگرکورووشی مەزن
ھاوسەرئاریێنیس
منداڵ(ەکان)ماندانە
ئامیتیس
پارمیسێس
خانەدانماد
باوکھەڤەخشترە
ئایینئایینی کۆنی ئێران

ئیشتوویگوو (بە یۆنانی: ئاستیاگ) دوایین پاشای ماد بوو، کە لە ساڵانی ٥٨٥ تا ٥٥٠ی پێش زایین حکوومەتی دەکرد، لە ٣٥ ساڵی حکوومەتی ئاستیاگ زانیاری زۆر بەردەست نییە.[١] ئیشتوویگوو پاش مردنی باوکی ھەڤەخشترە ھاتە سەر فەرمانڕەوایی ماد. یەکێک لە کردەوەکانی ئیشتوویگوو جەنگی لەگەڵ لیدیا بوو، کە لە کۆتاییدا پەیمانی ئاشتی لەگەڵ پاشای لیدیا و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاریانیس خوشکی کرۆسۆس کرد. ئیشتوویگوو باوکی ماندانە و ئەمیتیس بووە، ماندانە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەمبۆجییەی یەکەم کرد، کە لە ئەنجامدا کورووشی دووەم یان کورووشی مەزن لەدایکبوو، کوروش لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین لە دەسەڵاتی باپیری یاخی بوو و لە پۆستەکەی لای برد. دەسەڵاتی ١٢٨ ساڵەی مادەکان بە لابردنی ئیشتوویگوو لە تەختی پاشایەتی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی دامەزرا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.jstor.org/stable/4435054
  2. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "ASTYAGES". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopaedia Iranica. Retrieved 30ی Augustی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)