شاسوار جەلال سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئارام (کەسایەتی)ەوە ڕەوانە کراوە)
شاسوار جەلال سەعید
لەدایکبوون١٩٤٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩٧٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٣٢ )
پیشەسیاسەتوان، ڕۆژنامەوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام[١] (تشرینی دووەمی ١٩٤٧–٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) کەسایەتییەکی سیاسیی چەپی کوردی بوو لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ماوەیەکیش سکرتێری کاتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

شاسوار جەلال، ساڵی ١٩٤٧ لەگەڕەکی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.[٤]

ساڵی ١٩٦٤ لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر کەم بینایی ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی ١٩٧١ خوێندنی تەواوکردووە.[٣] ئارام لەگەڵ لیدیا ھاوسەرگیری کرد.[٥]

کاری سیاسی[دەستکاری]

لەسەرەتای لاویێتییەوە تیێکەلاوی کاری سیاسیی و ڕێکخراوی قوتابییان بوو. ئارام ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو چەند بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ھاوکاریی، لاپەڕەی «سیاسەتی دەرەوە»ی ڕۆژنامەی ھاوکاریی و دواتریش ڕۆژنامەی برایەتی بڵاوکردووەتەوە.

ساڵی ١٩٧٠ چووەتە ڕیزی کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٥ کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەوا پەیوەندی بە یەکێتیی کردووە و خەڵکی بۆ خەباتەی چەکداریی کۆکردووەتەوە. لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٦، ئارام ڕوویکردووەتە شاخ و خەباتی چەکداری لەدژی حیزبی بەعس.[٦]

ئارام ئەندامی یەکێتیی قوتابییان بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٤ وەک نوێنەری سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی لاوانی جیھانی لەمۆسکۆ کردووە. لە ساڵی ١٩٧٦ دوای گرتنی خاڵە شەھاب و ھاوڕێکانی، ئارام وەکو سکرتێری کۆمەڵە ئەرکی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کۆمەڵەی لەئەستۆگرت، پاشان چووەتە شاخ و یەکەم دەستەی پارتیزانە چەکدارەکانی شۆڕشی نوێی دروستکرد. ساڵی ١٩٧٧ بووە بە ئەندامی مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[٧]

مردن[دەستکاری]

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی قەرەداغ کوژراوە، لایەنگران و دۆستانی ئارام بکووژانی ناوبراو بە جاش وێنا باس دەکەن.[٨][٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یادی 41 ساڵەی شەھید ئارام بەڕێوەچو شەھید ئارام شیرازەی یەکێتی و کۆمەڵەی لە ترازان پاراست، ماڵپەڕی خەندان، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ کۆمەڵەی رەنجدەران‌و یەکێتی نیشتمانی لەدیدی "شەھید ئارام"ەوە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی شارپرێس، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ئ ا شەھید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوس، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ئارام، سەرکردە تەنیاکەی کۆمەڵە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دیپلۆماتیک مەگەزین، ڕۆژی ١ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ئ ا شەھید ئارام لە نێوانی دوو کتێب و وتارێکی رۆژنامەدا، ماڵپەڕی کوردستانی نوێ، ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Februaryی 2013. Retrieved 31ی Januaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Februaryی 2013. Retrieved 31ی Januaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، ئەمڕۆ یادی شەھید ئارام لە سلێمانی دەکرێتەوە، ماڵپەڕی ڕووداو، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.