ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نەخشەی جیهانی دی ئێ ئێی وای (Y-DNA)
کرۆمۆسۆمی Y مرۆڤی نێر
Albero Y-DNA

له ژێنێتیکی مرۆڤی دا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y نوێترین پێشینەی هاوبەشی (ن. پ. ه) سەرجەم مرۆڤەکان لە لایەن باوکەوەیە (بەو مانایە کە ئەگەر تەنیا لە درێژایی ئاراستەی باوک دا لە داری بنە ماڵەیی بگەڕێینەوە ڕابردوو ، ن پ ه خاڵێکه کە تەواوی ئەو ئاڕاستانه دەگەنەوە یەکتری ). ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y ڕەنگه نێوان ۲۳۷،۰۰۰ و ۵۸۱،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا دەژیا و هاوتا ی نێری حەوای میتۆکۆندێریایی ه. حەوای میتۆکۆندێریایی پێ دەچێ ۲۰۰،۰۰۰ سڵ بەر لە ئێستا ژیابێ.[١] لە تێڕوانینی زانستیەوە ، پێویست ناکا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y و حەوای میتۆکۆندێریایی لە یەک کات یان لە یەک شوێن ژیابن.

بە مانای وشه[دەستکاری]

ناوی ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y لە باوکە ئادەم کە لە کتێبە پیرۆزەکان و لە ئایینه ئیبراهیمیەکان ناوی براوە وەرگیراوە. هەڵبەت ئەوە تەنیا هاوناویەکی مێتافۆریانەیه.ئەو ناو نانه لەاونەیه ببێته هۆکاری ئەو بیرکردنەوە هەڵەیە کە ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y تەنیا نێرینەی زیندووی سەردەمی خۆی بووه ، بەڵام لە راستی دا ئەو لە گەڵ خەڵکانێکی زۆری (ژن و پیاو) هاوکات و هاوسەردەم بووه.[٢] هەڵبەت هیچ کام لە پیاوانی هاوسەردەمی ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y توانای وەدی هێنانی ئاڕاستەیەکی نەپچراوی ڕاستەوخۆ تەنیا لە لای باوکەوە بۆ خەڵکانی ئەورۆیان نەبووه. کرۆمۆسۆمی Y لەو ناوەدا ئاماژە بەو بابەتە دەکات کە ئەو کرۆمۆسۆم ه یا کرۆمۆسۆمی تایبەتی (Y) تەنیا لە لای باوکەوە بۆ مناڵەکان دەگوازرێتەوە.

سەردەمەکەی[دەستکاری]

ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y به جەخت لەسەر کاتزیری گەردی لێکۆڵینەوەکانی ئاماژەکەری ژێنێتیکی پێ دەچێ بەینی ۶۰،۰۰۰ و ۹۰،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیابێ

بە ورد بوونەوە و لێ کۆڵینەوەی دی ئێن ئێی کرۆمۆسۆمی Y لە پیاوانی سەرتاسەری جیهان، ژێنێتیک زان سپێنسێر وێڵز بەو یەنجامه گەیشت کە کۆی مرۆڤه زیندوەکان لە لای باوکەوە لە کەسێکن کە دەوری ۶۰،۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقا ژیاوه.[٣] ئەو هەروەها دەڵێ کە: «زۆریک لە باستان ناسەکان ئەوەیان قەبووڵ نیه و باوەڕیان وایه کەمێژووی بەردین نیشان دەدا کە شەپۆلی یەکەمی کۆچی مرۆڤ لە ئەفریقا دەوروبەری ۱۰۰٫۰۰۰ ساڵ پێش ئێسات ڕووی داوه».

سەردەمی نوێتر نوێترین پێشینەی هاوبەشی باوکی بە نسبەت نوێترین پێشینەی هاوبەشی دایکی ،سەر بەو بابەتەیە کە بڵاووبونەوەی ئاماری ئەگەری ئەوەی کە پیاوێک سەردەمی بەرد مناڵێ بە جێ بێڵێ بەرانبەر بە ژنانی ئەو سەردەمە زیاتر بووه. لە حالێ دا کە ژنانی باروەر کەم و زۆر چانسێکی هاوتایان هەبوە بۆ پەیدا کردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە مناڵ ،چانسی پیاوانی باروەر زۆر جیاواز بوه، هەندێ هیچ مناڵیان بە جێ نەهێشتوە و هەندێکیش مناڵانێکی زۆریان لە چەندەها ژن بە جێ هێشتوه.

هەروەها سەرنج بدەن کە ئادەمی کرۆمۆسۆمی y دەگۆڕێ نوێترین پێشینەی هاوبەشی هکۆی مرۆڤەکانی ئەمڕۆیی نوێترین پێشینەی هاوبەشی کۆی مرۆڤەکانی گشت سەردەمە کۆنەکان نەبووه ولە داهاتوو دا لەوانەیە یەکێ لە نەوەکانی ئەو ببێتە نوێترین پێشینەی هاوبەشی ئەو مرۆڤانی کەوا هەن.بۆ نموونه ئەگەر گشت مناڵەکانی یەکێ لەو ئاڕاستانەی کەوا لە وێنەکەدا نیشان دراوە لە ناو بچن ، نوێترین پێشینەی هاوبەشی خەڵکانی سەر زەوی دەگۆڕدرێ.

بابەتە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

زۆرتر خوێندنەوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

داڕێژە:کرۆمۆسۆم