ئادۆڵف زیزینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئادۆڵف زیزینگ (Adolf Zeising؛ ١٨١٠ - ١٨٧٦) دەروونناسی خەڵکی ئاڵمانیا بوو کە ھۆگرێتییە سەرەکییەکانی بیرکاری و فەلسەفە بوون.

یەکێک لە دۆزینەوەکانی ئەوە بوو کە توانی ڕێژەی زێڕین لە ھەڵپەرتاوتەییی لقەکان لە ڕاستەی لاسکی ڕووەکەکان و دەمارەکانی ناو گەڵاکانیاندا بەدی بکات. ئەو تۆژینەوەکانی خۆی پەرە پێدا و سەرنجی دا لە ئێسکەپەیکەری ئاژەڵان و پەلکێشیی دەمارەکانی لەشیان، لە ڕێژەکانی ئاوێتە کیمیایییەکان و ئەندازەی بلوورەکان، تەنانەت لە چۆنێتیی بەکارھێنانی ڕێژەکان لە خەباتە ھونەرییەکاندا. ئەو لە ھەمووی ئەو دیاردانەدا ڕێژەی زێڕینی بینی کە وەکوو یاسایەکی گەردوونی سەرقاڵی کاری خۆیە. [١] ساڵی ١٨٥٤ زیزینگ وای نووسی:

ڕێژەی زێڕین یاسایەکی گەردوونییە کە تێیدا بنەمای ھەمووی ئەو ھەوڵانەی وا ھونەر و سروشت داویانە بۆ پێکەوەنانی جوانی و بێکەموکووڕی بەدی دەکرێ. ئەو یاسایە وەکوو کاربەندێکی زاڵ ھەموو پێکھاتەکان، شێوازەکان و ڕێژەکانی تەنیوە، جا فەرق ناکا گەردوونی بن یان تاقانە، ژیانی بن یان ناژیانی، بە دەنگەوە بن یان بە وێنەوە. گەورەترین وەدیھاتنیشی لە شێوەی مرۆڤدایە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پادۆڤان، ڕیچارد (١٩٩٩). ڕێژە: زانست، فەلسەفە، تالارسازی، لاپەڕەی ٣٠٥ و ٣٠٦.
  2. ^ لە لاپەڕەی ٣٠٦ی ھەرئەو سەرچاوەدا پادۆڤان لە زیزینگ گێڕاویەتەوە.